هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

عێراق كۆمه‌ڵێكی تر فڕۆکەی جەنگی F-16 لە ئەمریکا وەردەگرێت

خالید تائی

فڕۆکەیەکی جەنگی عێراقی F-16 ئامدەیە بۆ ئەرکێکی فڕین وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت لە 13 حوزەیرانی 2016. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فڕۆکەیەکی جەنگی عێراقی F-16 ئامدەیە بۆ ئەرکێکی فڕین وەك لەم وێنەیەدا دەردەکەوێت لە 13 حوزەیرانی 2016. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین دووشەممە بە دیارونای وت عێراق دەستەیەك فڕۆکەی جەنگی F-16ی لە ئەمریکا وەرگرت لە بۆنەیەكدا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد لە باکوری بەغدا شەممە (6 نیسان).

وەرگرتنی فڕۆکەکان بەشێكە لەو گرێبەستەی عێراق لەگەڵ ئەمریکا ئیمزایکرد لە 2011 بۆ کڕینی فڕۆکەی F-16.

ئەمین وتی گرێبەستەکە "یەکێكە لە گرێبەستە هەرە سەرکەوتووەکان كه‌ عێراق کردووێتی لەم ساڵانەی رابردوودا" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەندەکانی گرێبەستەکە بەباشی جێبەجێکراون سەرباری بەربەستە لۆجیستییەکان.

وتی دوا دەستە کە پێنج فڕۆکەی جەنگین پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای ئایاردا بگەن.

فەرماندە لە هێزی ئاسمانی عێراق فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین لێدوان دەدات لە ئاهەنگی دەرچوونی پۆلیك له‌ فڕۆکەواناندا کە راهێنراون بۆ ئەرکەکانی رزگارکردن و گەڕان لە ئاسمان. [خاوەنی وێنە: هێزی ئاسمانی عێراق، لە 27 ئازار 2019 بڵاوکراوەتەوە]

فەرماندە لە هێزی ئاسمانی عێراق فەریق ئەنوەر حەمە ئەمین لێدوان دەدات لە ئاهەنگی دەرچوونی پۆلیك له‌ فڕۆکەواناندا کە راهێنراون بۆ ئەرکەکانی رزگارکردن و گەڕان لە ئاسمان. [خاوەنی وێنە: هێزی ئاسمانی عێراق، لە 27 ئازار 2019 بڵاوکراوەتەوە]

وتی: "دوو فڕۆکەی F-16ی دیکەش وەردەگرین کە هی عێراقن بەڵام ئێستا لە ئەمریکان." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ ئەو دووانە بۆ راهێنانی فڕۆکەوانە عێراقییەکان بەکاردەهێنرێن.

ئەمین وتی فڕۆکەکانی F-16 توانای زۆر درووستی پێکانیان لە ئاستێکی باڵادا هه‌یە و گەیشتنیان هێمایە بۆ "بەرزبوونەوەی بەرچاوی تواناکانی هێزی ئاسمانی عێراق".

وتیشی: "ئەم فڕۆکانە تواناکانی شەڕمان زیاد دەکەن نەك تەنیا لە شەڕ و لەناوبردنی تیرۆریستاندا بەڵکو بۆ پاراستنی سنوورەکانمان و پاراستنی خاکەکەشمان."

بنیاتنانەوەی هێزی ئاسمانی عێراق

ئەمین وتی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی پلانی هەیە هێزی ئاسمانی عێراق بنیاتبنێنەوە و جەختیکردەوە كه‌ "رێگاکە دوورە بەڵام هەوڵ هەیە بۆ پێشکەوتنی خێرا بۆ بنیاتنانەوەی هێزی ئاسمانی".

وتیشی سەرکەوتنی پلانەکە دەکەوێتەوە سەر بەدەستهێنانی ئامانجە سەرەتاییەکان و زیادکردنی بودجە بۆ خەرجیی زۆری فڕۆکە جەنگییەکان لەگەڵ بەپەلە درووستکردنی سەرچاوە مرۆییەکان.

وتی هێزی ئاسمانی "گرنگییه‌كی زۆر" ده‌دات به‌ راهێنان و وتیشی "بەرزکردنەوەی توانای فڕۆکەوانەکانمان و ئەزموونیان به‌شێكه‌ له‌ ئەرکی سەرەکیمان".

بۆ ئەو مەبەستەش خولی راهێنانی بەردەوام پێویستن نەك تەنیا بۆ فڕۆکەوانەکان بەڵکو بۆ ئەندازیار و تەکنیکارەکانیش، کە شارەزان لە چاکردنی فڕۆکەکان و گەشەپێدانیاندا، هەروەها بۆ ئەو ئه‌ندامانه‌ی کاردەکەن له‌ بارهەڵگریی ئاسمانیدا و ئەرکەکانی چاودێریکردن جێبەجێدەکەن.

ناوبراو وتی: "دەشمانەوێت گەشە بە پەیکەری راهێنان بدەین و ئه‌مه‌ش کۆلێژی هێزی ئاسمانی و بنکەکانی هێزی ئاسمانی و ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە چالاکییەکانی راهێنانیان تێدا ئەنجامدەدرێن، وەك بنکەی ئاسمانی ئیمام عەلی."

هه‌روه‌ها وتی زیاتر لەوەش، کارەکانی بیناسازی بەردەوامن لە بنکەی ئاسمانی سوێرە لە باشوری رۆژهەڵاتی بەغدا، كه‌ دەبێتە "بنکەیەکی نمونەیی و پێشکەوتووترین لە ناوچه‌كه‌دا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

2 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئێوه‌ ده‌ڵێن كه‌ فڕۆكه‌وانه‌ عێراقیه‌كان راهێنانیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وانه‌ فرۆكه‌ی راهێنانن یان هی شه‌ڕكردن وه‌ك ئه‌وانه‌ی سوپای ئه‌مریكی هه‌یه‌تی؟

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

فره‌ ئه‌رك

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌