هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان داعش لە ئەنبار و کەرکوك دەکاتە ئامانج

بەرپرسانی عێراق رۆژی هەینی (15 تەمموز) رایانگەیاند بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق، هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان بەدەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان کوشت لە پارێزگاکانی ئەنبار و کەرکوك.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە مەوتنی وت: "ئێوارەی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان چەند هێرشێکی ئاسمانییان دەستپێکرد و گردبوونەوەکانی داعشیان کردە ئامانج لە هیت و دولاب و باکوری دەریاچەی بەنداوی حەدیسە لە خۆرئاوای ئەنبار، بەمهۆیەوە 29 ئەندامی داعشیان کوشت و پێنج لە ئۆتۆمبیلەکانیان تێکشکاندن."

عەمید محەمەد حەمە ئەمین لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوك بە مەوتنی وت: "رۆژی هەینی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان هێرشێکی ئاسمانییان دەستپێکرد و بنکەیەکی داعشیان لە گوندی خەباز، [قەزای] ریاز، 30 کیلۆمەتر خۆرئاوای کەرکوك، کردە ئامانج، بەوهۆیەوە پێنج ئەندامی داعشیان کوشت و نۆی دیکەیان بریندارکرد."

ئەمین وتی: "بنکەکانی داعش کە کارگەی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی بۆمبی دەستکردیان تێدابوو، لە هێرشە ئاسمانییەکاندا تێکشکێنران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500