هێزەکانی عێراق کە لەسەر سنووری سوریا جێگیرکراون لە ئامادەباشیی تەواودان دوای کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەرامبەر هێرشێکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و سوریا" (داعش)دا بۆسەر مۆڵگه‌ی هەجین نزیك بە سنووری عێراق، بەرپرسێکی عێراقی دووشەممە (29 تشرینی یەکەم) بە دیارونای وت.
ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە رایگەیاند كه داعش ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییەی دەرکرد لەو ناوچەیه‌ی ژێردەستی خۆیان لە خۆرهەڵاتی سوریا و دەیان چەکداری هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان کوشت.
فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە نەیویست ناوی بهێنرێت، پشتڕاستیکردەوە كه هێزەکانی سوریای دیموکرات لە هەجین كشانه‌وه پاش حەوت هەفتە له هێرشكردن.
روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند كه هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 10 ئەیلول هەڵمەتێکیان دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی ئەو ناوچەیەی داعش. بەڵام رووبەڕووی شەڕێکی سەخت بوونەوە لەگەڵ توندڕەوان، سەرەڕای خۆڵبارینیش.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی: "لە دژەهێرشەکانی هەینیدا تا به‌یانیی یەکشەممە، داعش هەموو ئەو خاڵانەی گرتەوە کە پێشتر هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشڕەوییان تێدا کردبوو لە مۆڵگه‌كه‌ی هەجین."
روانگەکە رایگەیاند كه 72 چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات کوژران، چونکە داعش سوودی لە خۆڵبارانەکە بینی کە به‌ربه‌ستی خسته به‌رده‌م پشتیوانیی فڕۆکەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و خۆکوژانی نارد وەك بەشێك لە دژەهێرشەکەیان.
فەرماندەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی هێزەکانی رووبەڕووی "خۆڵبارانێکی چڕ" بوونەتەوە و زانیاری‌یان لەسەر جوگرافیای ناوچەکە نەبوو.
وتی بەپێچەوانەی داعشەوە، "هێزەکانمان شارەزای ناوچەکە نین و ناتوانن لە دۆخی ئاستی بینینی سفردا پێشڕەوی بکەن".
فەرماندەکە وتیشی: "پشتیوانی سەربازی و چەکی قورس نێردراون بۆ بەرەی پێشەوە و هەندێك یەکە جێیان دەگیرێتەوە بە یەکەی بەئەزمونتر."
هه‌روه‌ها وتی: "هەڵمەتێکی سەربازیی نوێ دەستپێدەکەین هه‌ر كه هێزی پشتگیریمان پێگه‌یشت."
عێراق 'بەرگریی تەواو' دەکات
چەکدارەکان دەستیانگرتۆتەوە بەسەر چەندین شاری خۆرهەڵاتی فوراتدا، كه دیارترینیان سوسە و باغوزن، نزیك بە سنووری عێراق.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی عێراق، عەمید یەحیا رەسوڵ بە دیارونای وت عێراق ئەو یەکانەی بەهێزکردووە کە بەرپرسن لە پاراستنی سنووری سوریا.
وتی: "لیوای تۆپخانەش جێگیرکراون." وتیشی بەتوندی وەڵامی هەر هەڕەشەیەك دەدەنەوه كه بكرێته‌سەر خاکی عێراق.
رەسوڵ وتی ئەم رێکارانە هاوکاتن بە "رێکاری هەواڵگری و چاودێریی ورد لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو".
وتیشی ناوچە سنورییەکان زۆرجار لەم كاتانه‌ی ساڵدا ئەزمونی خۆڵباران و چەند هەڵچوون و داچونێکی کەشوهەوا دەکەن، کە داعش بەکاریدەهێنێت بەسوودی خۆی.
وتی: "بەڵام ئێمە حسابمان بۆ ئەمە کردووە و هێزەکانمان لەمڕۆدا کامێرای گەرمیبین و چەند ئامێرێکی پێشکەوتوویان پێیە کە کاریگەربوون لە چاودێری و دۆزینەوەی زۆر لە تیرۆریستان‌دا کە له سنووره‌كه‌وه دزه‌یانكردووه."
بەگوێرەی رەسوڵ ئەم ئامێرانە دەتوانن د‌رك بە جوڵەکانی داعش بکەن "تەنانەت لە خراپترین دۆخی کەشوهەوادا".
وتی ماوەیەکە هێزە ئەمنیەکان بەردەوام ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە قوڵایی بیاباندائه‌نجامده‌ده‌ن، لە گەڕانیاندا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا و ئەم ئۆپەراسیۆنە بەرپێگر و ئاستبەرزانە دوژمنی ماندوکردووە و حەشارگە ماوە و مۆڵگەکانی تێکشکاندووە.
به‌خوا هه‌م له خۆرئاوا و هه‌م له خۆرهه‌ڵاتی موسڵیش بوونیان هه‌یه. حكومه‌تیش ده‌رباره‌یان ده‌زانێت. ئێمه خه‌به‌ریان لێده‌ده‌ین، به‌ڵام ئه‌وان به پاره خۆیان ده‌ربازده‌كه‌ن. خودا حه‌ق له‌م حكومه‌ته بكاته‌وه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
ئێمه هه‌موو له‌پاڵ هێزه چه‌كداره قاره‌مانه‌كانمانداین.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
خودایه سوپاكه‌مان و حه‌شده‌كه‌مان سه‌ربخه و كوفر و كافران رسوابكه!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت
شانه نوستووه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ موسڵ و كه‌سێك نیه هیچ شتێكیان له دژ بكات. ده‌زگا ئه‌منییه‌كان پارێزگاری‌یان لێده‌كه‌ن بۆ پاره. تكایه گرنگی بده‌ن به‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه پێشئه‌وه‌ی دره‌نگ بێت و كار له‌كار بترازێت. خودا هێزه ئه‌منییه راستگۆ و دڵسۆزه‌كانمان سه‌ربخات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه4 كۆمێنت