هێزه‌كانی عێراق چوارشه‌ممه (11 نیسان) ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منییان ئه‌نجامدا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه بیابانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سنوری شارۆچكه‌ی قائیمی پارێزگای ئه‌نبار له پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) و حه‌شارگه‌كانیان.
پارێزگاری قائیم، ئه‌حمه‌د دوله‌یمی، به دیارونای وت فرقه‌ی 8ی سوپای عێراق چه‌ند جارێك ئۆپه‌راسیۆنی له ناوچه بیابانییه‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌كه ئه‌نجامداوه بۆ گه‌ڕان به‌دوای چه‌كدارانی داعش و بنكه‌كانیاندا.
ناوبراو وتی به هۆی ئه‌مه‌وه هێزه‌كانی سوپا توانییان دوو حه‌شارگه‌ی داعش ئاشكرابكه‌ن -- ئه‌و تونێلانه‌ی كه گروپه‌كه پێشتر له بیابانه‌كانی نزیك قائیم هه‌ڵیكه‌ندوون -- كه به‌كاریانهێناون بۆ خۆحه‌شاردان له چاودێریی هه‌واڵگری و خۆئاماده‌كردن بۆ هێرشه‌كان.
دوله‌یمی وتی هیچ چه‌كدارێكی داعش له حه‌شارگه‌كه نه‌بوو له كاتی هێرشه له‌ناكاوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها "هیچ چه‌ك و پێداویستییه‌ك له‌وێ نه‌دۆزرانه‌وه، جگه له پاشماوه‌ی خواردن و جلوبه‌رگ و پێداویستیی ژیاری."
وتیشی وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوشێوه، هێزه ئه‌منییه‌كان كه‌سێكیان ده‌ستگیركرد كه خاوه‌نی پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوبوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له قائیم.
دوله‌یمی وتی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه ئاماده‌بوو بۆ ته‌قاندنه‌وه و گومانلێكراوه‌كه‌ش، كه هاوڵاتییه‌كی عێراقییه، وا ده‌ركه‌وتووه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی هێرشێكی خۆكوژی بووبێت.
هه‌روه‌ها وتی لێكۆڵه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یان له گومانلێكراوه‌كه كردووه له گه‌ڕان به‌دوای زانیاریی زیاتردا كه ره‌نگه بیانگه‌یه‌نێت به شانه نوستووه‌كان و رێگریكردن له پلانه‌كانی دیكه ئاسانتربكات.
دوله‌یمی وتی له 3 تشرینی دووه‌مه‌وه، كاتێك هێزه‌كانی عێراق داعشیان له قائیم به‌ده‌رنا، "هیچ حاڵه‌تێكی ئه‌منی نه‌خوازراو رووینه‌داوه، نه له ناو شاره‌كه و نه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه."
وتیشی هێزه‌كانی عێراق له هه‌موو گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه و به درێژاریی سنوری سوریا جێگیركراون.
وتی له‌ناوبردن و به‌ئامانجكردنی شوێنه‌كانی چه‌كداران، به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان و دانیشتوانه‌كه، "كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه له بونیادنانی ژینگه‌یه‌كی جێگیرتر و ئه‌مینتر."