هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێوشوێنی زیاتریان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌مینكردنی رێگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی ئه‌نبار، به‌رپرسێكی ناوخۆ سێشه‌ممه (21 كانونی دووه‌م) وتی.
قایمقامی روتبه، عیماد مه‌شعه‌ل دوله‌یمی وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان رێوشوێنه‌كانیان پته‌وتركردووه له‌سه‌ر رێگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كه كه له خاڵی سنووریی ترێبیله‌وه له‌سه‌ر سنووری عێراق و ئه‌رده‌ن درێژده‌بێته‌وه به‌ره‌و به‌غدای پایته‌خت، به‌نێو پارێزگای ئه‌نباردا."
به دیارونای وت: "ده‌ستیانكردووه به دانانی خاڵی پشكنینی زیاتر به‌درێژایی رێگاكه، كه پلانیان هه‌یه 70 خاڵی پشكنینی نوێ دابنێن، به‌و مه‌به‌سته‌ی ماوه‌ی نێوانیان كورتبكه‌نه‌وه و كۆنترۆڵی رێگاكه پته‌وتربكه‌ن."
وتیشی ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كانی فیرقه‌ی یه‌كی سوپا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، پۆلیسی ناوخۆ، هێزه‌كانی فریاگوزاری و پاسه‌وانانی سنوور، چاودێریی رێگاكه ده‌كه‌ن.
وتی جگه له‌وه‌ش، "سیستمێكی كامێرا دانراوه بۆ پته‌وكردنی پشكنین و چاودێریكردنی جوڵه و چالاكیه‌كانی تیرۆریستان كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر هاتوچۆ و بارزگانی له‌سه‌ر رێگاكه".
زیادكردنی كاتژمێره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگاكه
دوله‌یمی وتی ئه‌م رێوشوێنه زیاترانه به‌شێكن له پلانێك كه له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نباره‌وه دانراوه بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگاكه بۆ راگوزه‌ران و لۆرییه بازرگانییه‌كان كه له ئه‌رده‌نه‌وه دێن.
وتی: "رێگاكه ئێستا ته‌نها به‌ڕۆژ كراوه‌یه و له خۆرئاوابوونه‌وه تا به‌ره‌به‌یان داده‌خرێت و خۆشبه‌ختانه هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستده‌كرێت به كردنه‌وه‌ی رۆژانه له كاتژمێری 10ی به‌یانییه‌وه وه‌ك یه‌كه‌م قۆناغ و دواتر به به‌رده‌وامی."
دوله‌یمی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی رێگاكه "ته‌واو ئه‌مینه و هیچ پێشێلكارییه‌كی تیرۆریستی یان هه‌ڕه‌شه‌ی به‌خۆوه نه‌بینیوه له‌وكاته‌وه‌ی كرایه‌وه له ئابی 2017 دوای تێكشكانی رێكخراوی 'ده‌وڵه‌تی ئیسلامی' (داعش)".
وتیشی: "داخستنی رێگاكه له شه‌ودا ته‌نها رێوشوێنێكی وریایی ئه‌منییه."
وتی رێگاكه بوژانه‌وه‌یه‌كی هێواشی به‌خۆوه بینیوه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا له ئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كاندا بۆ ئه‌مینكردنی و ئاماژه‌شی دا به‌وه‌ی رۆژانه نزیكه‌ی 700 لۆریی بازرگانی و ئۆتۆمبیلی تری راگوزه‌رانیشی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌روه‌ها وتی: "له‌پاڵ كاری ئه‌منییه‌تدا، هه‌وڵی به‌رده‌وامیش هه‌ن بۆ چاكردنه‌وه‌ی رێگاكه، كه به‌هۆی تیرۆریزم و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه."
وتیشی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سێ پردی تێكشكێنراو ته‌واوبووه له‌نێوان ناوچه‌كانی كیلۆ 160 و قه‌زای روتبه‌دا و دروستكردنی پردی زیاتر و قیرتاوكردنی به‌شه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی رێگاكه‌ش له‌لایه‌ن بۆمبه‌كانی داعشه‌وه، ده‌ستیپێكردووه.
دوله‌یمی وتی سێ شوێنی راوه‌ستان بۆ حه‌وانه‌وه له‌نێوان ناوچه‌كانی كیلۆ 70 و كیلۆ 25 كراونه‌ته‌وه له خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای روتبه و كاریش به‌رده‌وامه بۆ كردنه‌وه‌ی زیاتر له‌و بنكانه به‌درێژایی رێگا 400 كیلۆمه‌ترییه‌كه.