هاتوچۆی گشتی له‌نێوان پایته‌ختی عێراق و شاره‌كانی باكور و خۆرئاوای وڵات‌دا گوڕیسهندۆتهوه، له‌كاتێكدا هێزه‌كانی عێراق خاكی زیاتر له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ده‌سه‌ننه‌وه.
گه‌راجه‌كانی نه‌هزه و عه‌لاوی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا جمه‌یان دێت له‌و نه‌فه‌رانه‌ی گه‌شتده‌كه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ماوه‌یه‌ك بوو ده‌ستیان پێی نه‌ده‌گه‌یشت.
شۆفێرێكی تاكسی، یاسر جبوری، 45 ساڵ، به دیارونای وت كه ده‌ستیكردۆته‌وه به كار دوای زیاتر له دوو ساڵ راوه‌ستان له كاره‌كه‌ی و خه‌ڵك ده‌گوێزێته‌وه له به‌غداوه بۆ پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و نه‌ینه‌وا.
وتی هاتوچۆ بۆ شاره رزگاركراوه‌كانی ئه‌و پارێزگایانه باش دهچێتبهڕێوه.
وتیشی: "چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر کەس بیریشی لەوە نەدەکردوە کە گەشتبکات بۆ شاره‌كانی وه‌ك شه‌رگات و گه‌یاره و حهمدانیە. ئێستا خه‌ڵك بێ‌ترس گه‌شتده‌كه‌ن بۆ شوێنه‌كانیان؛ رێگاكان ئه‌مینن و هه‌موو شتێك ئاساییه."
دانیشتوانه ئاواره‌بووه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
زۆربه‌ی گه‌شتیاره‌كان ئه‌و ئاوارانه‌ن كه له شاره‌كانیان هه‌ڵهاتن كاتێك داعش دای به‌سه‌ریاندا له 2014.
حه‌سه‌ن مه‌حمود، 40 ساڵ، چه‌ند جارێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ شاری تكریت له سه‌ڵاحه‌دین له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی له‌وكاته‌وه‌ی داعش له شاره‌كه‌ی ده‌رپه‌ڕێندراوه تا سه‌ر له ماڵه‌كه‌ی بدات و ئاگاداری بارودۆخه بێت.
ناوبراو به دیارونای وت: "ئێستا رێگاكه زۆر ئه‌مینه و هه‌روه‌ها شارهكهشمان. ئه‌مه‌ش هانی دام ئه‌مجاره بچمه‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌م و كۆتایی به ئاواره‌ییمان بهێنین."
به‌ڕێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌یه، میساق تالیب عه‌لیاوی، وتی هه‌رچه‌نده ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له‌وه‌پێش هه‌بوو، به‌ڵام به‌رده‌وام گوڕی خۆی بهدهستدێنێتهوه.
وتیشی چالاكیی گواستنه‌وه‌ی نه‌فه‌ر له‌ئێستادا له به‌یانی زوودا ده‌ستپێده‌كات و له‌گه‌ڵ خۆرئاوابوون كۆتایی دێت.
وتی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی تایبه‌ت "یه‌كێك بوو له یه‌كه‌مین كۆمپانیا حكومیه‌كان كه دهستیانكردهوه به چالاكیی ئاسایی له شاره رزگاركراوه‌كاندا".
هه‌روه‌ها وتی: "له‌گه‌ڵ رزگاركردنی هه‌ر شارێكدا ئێمه یه‌كسه‌ر ده‌ستده‌كه‌ین بە دانانی هێڵی هاتوچۆ بۆی. هه‌موو هێڵه‌كانمان چالاككردۆتهوه كه پایته‌خت ده‌به‌ستێته‌وه به شاره رزگاركراوهكانهوه له پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار."
وتی ئه‌وانه‌ش بریتین له تكریت، شه‌رگات، ره‌مادی، فه‌لوجه و هیت.
وتیشی: "ئێستا ئه‌و هێڵانه به‌رفراوانتر كراون تا ئه‌و شار و ناوچانه‌ش بگرێته‌وه كه به‌مدواییانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا رزگاركراون وه‌ك گه‌یاره، حه‌مدانیه، به‌رتڵه و به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ."
چاككردنه‌وه‌ی ژێرخانی زیانپێگه‌یشتوو
عه‌لیاوی وتی كۆمپانیاكه به‌نیازه هه‌موو ئه‌و گه‌راجانه نۆژه‌نبكاته‌وه كه به‌هۆی هێرشه تێرۆریستیهكانهوه زیانیانپێگهیشتووه.
وتیشی: "هه‌ندێك له گه‌راجه‌كان له بارێكی باشدان، له‌كاتێكدا هه‌ندێكی تریان نیوه‌ی ئه‌و خزمه‌ته پێشكه‌شده‌كه‌ن كه له‌توانایاندا بووه. هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌موو زیانه‌كان بخه‌مڵێنین و پلانێكی ته‌واو دابڕ‌ێژین بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به پشتگیریی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنان."
له 16 كانونی دووه‌م كۆمپانیاكه گه‌راجێكی ناوخۆی نوێی كرده‌وه له به‌عقوبه له پارێزگای دیاله وه‌ك به‌شێك له پلانه‌كانی بۆ یارمه‌تیدانی دانیشتوانه‌كه و پته‌وكردنی سه‌قامگیری له‌و پارێزگایانه‌دا كه زیانیان پێگه‌یشتووه لەسەر دەستی داعش.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌حمه‌د نازم عه‌زاوی، به دیارونای وت: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی گواستنه‌وه و هاتوچۆ هه‌موو كایه‌كانی ژیان و چالاكیه ئاوه‌دانی و ئابوری و بازرگانییه‌كانیش ده‌بوژێنێته‌وه."
عه‌زاوی وتی: "له‌ئێستادا پارێزگاكه‌مان ته‌نها یه‌ك رێگای زه‌مینیی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به پایته‌خت و پێویسته به‌باشی ئهمینبكرێت و خزمهتگوازیهكانی هاتوچۆی له‌سه‌ر دابینبكرێت بۆ بره‌ودان به كارایی رێگاكه."
وتیشی تێرۆریزم زیانێكی زۆری له ژێرخانی پارێزگاكه داوه و پێویستی به هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه كه هه‌موو داموده‌زگا و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان بگرێته‌وه.
ئابوریناس باسم جه‌میل ئه‌نتوان به دیارونای وت: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه و هاتوچۆ بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان و له‌وێشه‌وه، هه‌موو چالاكیه ئابورییه‌كان له‌و شوێنانه به‌هێزترده‌كات."
وتی: "ئه‌م ناوچانه پێویستیان به گواستنه‌وه‌یه بۆ خێراتركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانه ئاوارهبووهكهیان و مسۆگه‌ركردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك خۆراك و كاڵا بازرگانیه‌كان."
وتیشی: "هه‌روه‌ها گواستنه‌وه كۆمه‌كی خه‌ڵك ده‌كات ده‌ستیان بگات به كه‌ره‌سته‌ی خانوبه‌ره بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه‌كانیان."
ئه‌نتوان وتی: "ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی ئه‌م بواره گرنگه بارودۆخی گشتیی ئه‌و پارێزگایانه‌ش باشترده‌كات كه به ئاگری تێرۆریستان سوتاون و تواناییه‌كی گه‌وره‌تریان پێده‌به‌خشێت بۆ ژیانه‌وه‌ی ژێرخانیان و سه‌قامگیری و بوژانه‌وه‌یان خێراترده‌كات."