بازرگانانی شاری ره‌ققه له سوریا روبه‌ڕووی ئیفلاسبوون ده‌بنه‌وه له‌كاتێكدا شاره‌كه پێده‌نێته ساڵی چواره‌میه‌وه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)دا و چالاكیی بازرگانی به‌رده‌وام له سستبووندایه.
ناوچه‌كه كه‌وتۆته‌ژێر گوشارێكی گه‌وره‌وه له‌ده‌ره‌نجامی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنیدا له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه و هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌ی شاره‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به ناوچه‌كانی نزیكیه‌وه، به‌هۆی بارودۆخی ئه‌منیه‌وه داخراون .
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و شمه‌كانه‌ی دێنه‌ناو شاره‌كه‌وه ده‌كه‌ونه‌ده‌ست هه‌واداران و لایه‌نگرانی داعشه‌وه، بێكارییه‌كی زۆر بڵاوبۆته‌وه و دانیشتوان هیچ توانایه‌كی كڕینیان نه‌ماوه.
رۆژنامه‌وان، محه‌مه‌د عه‌بدوڵا، به دیارونای وت ئه‌م شاره‌ی سه‌ر رۆخی باكوری خۆرهه‌ڵاتی دیجله ناوه‌ندێكی بازرگانیی گرنگ بوو، نه‌ك هه‌ر ته‌نها بۆ پارێزگای ره‌ققه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو سوریا.
وتی ناوه‌ندێك بوو بۆ گۆڕینه‌وه‌ی شمه‌ك و به‌روبووم له‌نێوان ناوچه جۆراجۆره‌كاندا، به‌ڵام بارودۆخه‌كه ته‌واو تێكچوو كاتێك داعش هات.
وتیشی: "ورده‌وورده باڕازه‌كان له شمه‌ك خاڵیبوونه‌وه دوایئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و رێگایانه‌ی ره‌ققه ده‌به‌ستنه‌وه به ناوچه‌كانی تره‌وه داخران."
وتی ته‌نها ئه‌و بازرگانانه بارودۆخیان باشه كه ئه‌ندام یان لایه‌نگری داعشن و ئه‌و شمه‌كه‌یان پێده‌گات كه دێته‌ناو شاره‌كه‌وه و ده‌یفرۆشنه‌وه یان دابه‌شیده‌كه‌ن به‌سه‌ر بازرگانه‌كانی تردا به نرخی یه‌كجار به‌رز.
هه‌روه‌ها وتی: "خۆراك به‌زه‌حمه‌ت ده‌ستده‌كه‌وێت له شاره‌كه‌دا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه شمه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ك شه‌كر، برنج، سه‌وزه و گۆشت ده‌شێت "یه‌كجار گران بن".
عه‌بدوڵا وتی: "وه‌رزی زستان هێنده‌ی تر مه‌ینه‌تیی دانیشتوانی زیادكرد، كه بینییان چۆن نرخی سوته‌مه‌نی به‌رزبووه‌وه بۆ 250 لیره‌ی سوری (1.62 دۆلار) بۆ لیترێك گاز و نرخی بۆتڵێك غازیش هه‌ندێكجار ده‌گه‌یشته 15,000 (7 دۆلار)."
وتیشی نرخی ئه‌م شمه‌كانه "به‌رزده‌بوونه‌وه به‌گوێره‌ی پێشنیاری 'ئه‌میره‌كان'ی داعش كه ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر بیره‌كانی نه‌وت و غاز و پاڵاوگه‌كاندا و هیچ گوێناده‌ن به‌و قه‌یرانه‌ی مه‌ده‌نیه‌كانی ناوچه‌كه پێیدا تێده‌په‌ڕن".
هه‌روه‌ها وتی دانیشتوانی ناوچه گوندنشینه‌كانی ره‌ققه له‌وه‌وبه‌ر شمه‌كیان له بازاڕه‌كانی شاره‌كه ده‌كڕی و به‌روبووم و مه‌ڕوماڵاته‌كانیان ده‌هێنا بۆئه‌وه‌ی له‌وێ بیفرۆشن و وتیشی به‌بێ ئه‌م چالاكیه بازاڕی ره‌ققه "وه‌ك هه‌ر بازاڕێكی تری لێدێت و به‌ڵكو گرنگیشی كه‌مده‌بێته‌وه و هه‌ژارتر ده‌بێت".
قه‌ده‌غه‌كردنی یاریی منداڵان
دوكاندارێكی خه‌ڵكی ره‌ققه، حه‌مه‌د مه‌ته‌ر، كه له‌ترسی سه‌لامه‌تیی ناوی خوازراوی به‌كارهێنا، وتی: "دواهه‌مین بڕیاری گروپه‌كه بۆ دوكانداره‌كان ده‌رچوو."
بڕیاره‌كه فرۆشتنی ئه‌و یاریانه‌ی منداڵانی قه‌ده‌غه‌كرد كه ده‌موچاویان هه‌یه، "به‌تایبه‌تی ئه‌و بوكانه‌ی كچان یاریی پێده‌كه‌ن" و هه‌روه‌ها ئه‌و یارییانه‌ش كه په‌یكه‌ری ئاژه‌ڵن، به‌و بیانوه‌ی گوایا ئه‌وه جۆرێكه له بتپه‌رستی.
مه‌ته‌ر وتی: "ته‌نانه‌ت ده‌وریه‌كانی حیسبه ('پۆلیسی ئایینی') ده‌ده‌ن به‌سه‌ر ئه‌و دوكانانه‌دا كه یاری ده‌فرۆشن و ده‌ستده‌گرن به‌سه‌ر یاریه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا و له بازاڕه‌كه‌دا به‌به‌رچاو هاوڵاتیانه‌وه ده‌یانسوتێنن."
وتی جگه له‌وه‌ی به‌به‌رچاوی خۆیانه‌وه كاڵاكانیان ده‌بێته خۆڵه‌مێش، زۆر له دوكانداره‌كان خه‌ریكه "به‌ته‌واوی ئیفلاس بكه‌ن".
مه‌ته‌ر روونیكرده‌وه: "زۆر له‌و دوكانانه ده‌ستده‌كه‌نه ئه‌مباركردنی كاڵاكان پێش جه‌ژنه‌كان كه داواكاری له‌سه‌ریان زیادده‌كات و هه‌ندێكیش هێشتا پاره‌ی كاڵاكانیان نه‌داوه و ده‌بێت ئێستا بیده‌ن."
وتی سه‌ره‌ڕای باری دارایی سنورداریان، زۆربه‌ی خێزانه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كه‌مێك پاره لابده‌ن بۆ كڕینی یاری بۆ منداڵه‌كانیان یان پۆسته‌ری قاره‌مانه‌كانی وه‌رزش كه له‌ناو هه‌رزه‌كاراندا باوه و ئێستا ئه‌وانه‌ش قه‌ده‌غه‌كراون.
داعش كۆنترۆڵی گواستنه‌وه‌ی پاره ده‌كات
بازرگانێكی خه‌ڵكی شاره‌كه، وائیل مسته‌فا، كه داوایكرد ناوی خوازراوی بۆ به‌كاربهێنرێت له‌به‌ر سه‌لامه‌تیی، وتی له‌ئێستادا پاره نایه‌ته‌ناو ره‌ققه‌وه.
مسته‌فا به دیارونای وت: "ئه‌و حه‌واڵانه‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌وه ده‌نێردران كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین، ئێستا تاڕه‌ده‌یه‌ك نه‌ماوه، چونكه به‌ده‌گمه‌ن ده‌توانن بێنه‌ناوه‌وه به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌سته نێوده‌وڵه‌تیانه‌وه كه خراونه‌ته به‌رده‌م چالاكیه‌كانی گروپه‌كه‌وه."
وتی داعش به‌ته‌واوی ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر هه‌موو كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی پاره‌دا له شاره‌كه‌دا، یان به راسته‌وخۆ یان له‌ڕێی سه‌پاندنی باجی به‌رزه‌وه به‌سه‌ر هه‌ر ئاڵوگۆڕێكدا، كه له‌م هه‌فتانه‌ی پێشوودا گه‌یشته له‌سه‌دا 30 نرخی هه‌ر ئاڵوگۆڕێك.
وتیشی كاتێك داعش بۆ یه‌كه‌م جار ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا، پاره رژایه بازاڕه‌كه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گروپه‌كه به‌قاچاخ بازرگانیی نه‌وت و به‌روبوومی كشتوكاڵی و شوێنه‌واری دزراوی ده‌كرد.
وتی به‌ڵام "تاڕاده‌یه‌ك بازرگانیی نه‌وت نه‌ماوه به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانه‌وه كه ئێستا تاڕاده‌یه‌ك رۆژانه پاڵاوگه‌كانی نه‌وت له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج و بازرگانیی شوێنه‌واره‌كانیش نه‌ماوه به‌هۆی زه‌حمه‌تیی گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات".
مسته‌فا وتی هه‌رچی به‌روبوومی كشتوكاڵییشه، به‌ده‌گمه‌ن ده‌ستده‌كه‌ون چونكه جوتیاره‌كان ئاره‌زووی چاندنی زه‌ویوزاره‌كانیان نه‌ماوه، له‌كاتێكدا شه‌ڕه‌كان نزیكده‌بنه‌وه.
وتیشی هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆی "بێكارییه‌كی به‌رفراوان له شاره‌كه‌دا و تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو كه‌سێك بێكاره، چونكه به‌ده‌گمه‌ن نه‌بێت هیچ جۆرێك كار نه‌ماوه كه‌سێك بتوانێت بیكات".