حكومه‌تی عێراقی له هه‌وڵێكی چڕدایه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئه‌و كۆسپانه‌دا كه له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كاندایه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان: خانووه به ته‌واو وێرانبووه‌كان.
وه‌ك به‌شێك له‌م هه‌وڵه، كۆمه‌ڵگایه‌كی نیشته‌نی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرایه‌وه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له كامپی ئاواره‌كاندا ده‌ژین و له‌ئێستادا ناتوانن خانووه‌كانی خۆیان بونیادبنێنه‌وه.
ئه‌و كۆمه‌ڵگای نیشته‌نییه، كه له كۆتایی تشرینی دووه‌مدا ته‌واوكرا، 100 خانووی نرخ نزمی تێدایه و یه‌كێكه له چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك كه به‌رپرسان هیواخوازن به‌شداربێت له كۆتاییهێنان به قه‌یرانی خانووه وێرانه‌كان له سه‌ڵاحه‌دین.
به‌ڕێوبه‌ری لقی سه‌ڵاحه‌دینی وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌بوون، خالید مه‌حجوب، به دیارونای وت كۆمه‌ڵگاكه "ته‌نها بۆ ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌یه كه ره‌وشیان زۆر خراپه و به‌هۆی به‌ته‌واوه‌تی وێرانبوونی ماڵه‌كانیانه‌وه ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان".
![وه‌زیری كۆچ و ئاواره‌بوونی عێراق، نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا، له 25 تشرینی دووه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆی خانووه كه‌م نرخه‌كان ده‌داته ئاواره ناخۆییه‌كان كه ماڵه‌كانیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وێرانبووه. [وێنه: وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌بوون]](/cnmi_di/images/2020/01/01/21638-iraq-salaheddine-housing-600_384.jpg)
وه‌زیری كۆچ و ئاواره‌بوونی عێراق، نه‌وفه‌ل به‌ها مو‌سا، له 25 تشرینی دووه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ی تاپۆی خانووه كه‌م نرخه‌كان ده‌داته ئاواره ناخۆییه‌كان كه ماڵه‌كانیان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وێرانبووه. [وێنه: وه‌زاره‌تی كۆچ و ئاواره‌بوون]
كۆمه‌ڵگاكه كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی قادسیه له باكوری تكریت، یه‌كه‌ی خانووبه‌ره‌ی بچوك له‌خۆده‌گرێت كه ئاو و كاره‌بایان هه‌یه و تائێستا هه‌موو 100 خێزانه‌كه‌ی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
مه‌حجوب وتی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌ت پرۆژه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی ده‌ستپێكرد كه تێیدا 1,500 خانووی كاره‌ڤانه دروستكران بۆ گرتنه‌خۆی خێزانه ئاواره‌كان له ناوچه‌ی یه‌سریب، عه‌زیز به‌له‌د، جوزیرات و ئوم شه‌عیفه.
وتیشی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌رده‌وامه و "چه‌ندین خانووی دیكه له ناوچه‌ی ره‌واشید دروستده‌كرێن به هاوكاری رێكخراوی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان".
به‌ڕێوبه‌ری ناوه‌ندی چاودێری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شی نێوان حكومه‌تی سه‌ڵاحه‌دین و حكومه‌تی فیدراڵی، فه‌زاع شه‌مه‌ری، وتی ئه‌م كۆمه‌ڵگا نیشته‌نییه "100 ماڵییه" ده‌ره‌نجامی هه‌وڵی هاوبه‌شی نێوان ده‌سه‌ڵاتی خۆجێیی و وه‌زاره‌تی كۆچه، به‌هاوكاری رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچكردن ئه‌نجامدراوه.
پرۆژه‌ی دیكه‌ی خانووبه‌ره
شه‌مه‌ری به دیارونای وت پرۆژه‌ی دیكه‌ی هاوبه‌ش له ئارادان بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگای دیكه بۆ خێزانه ئاواره‌كان به‌هاوكاری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له‌و خێزانانه‌ی به‌ده‌ست هه‌ژارییه‌كی زۆره‌وه ده‌ناڵێنن و بۆ باشكردنی بارودۆخیان.
وتیشی: "ته‌كیزمان له‌سه‌ر دابینكردنی خانووبه‌ره‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچانه‌وه هاتوون كه ئۆپه‌راسیۆنه تیرۆریستیه‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر داناوون وه‌ك قه‌زای بێجی و سینییه و ده‌وروبه‌ری شه‌رگات."
پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، عه‌ممار جه‌بر به دیارونای وت: "تائێستا 3,000 داواكاری قه‌ره‌بوودانه‌وه كاری له‌سه‌ر كراوه بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی موڵكوماڵیان وێرانبوون له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌وه و ئه‌و خێزانانه هاوكاریه داراییه‌كه‌یان وه‌رگرتووه."
وتیشی: "15,000 داواكاری دیكه‌ش له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان."
وتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه ته‌نها له‌سه‌دا 20ی هه‌موو وێرانكاریه‌كه پڕده‌كاته‌وه -- كه پاره‌ی پێویست بۆ سه‌رله‌نوێ بونیادنانه‌وه‌ی خانووه وێرانه‌كان دابینناكات و ده‌بێت زیادبكرێت.
حكومه‌تی خۆجێیی سه‌ڵاحه‌دین 5,000 یه‌كه‌ی پێده‌درێت له كۆی 100,000 یه‌كه‌ی خانووی نرخ نزم كه حكومه‌تی فیدراڵی له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكانی عێراقدا دروستیانده‌كات بۆ خێزانی ئاواره و كه‌مده‌رامه‌ت.
جابر وتی حكومه‌تی خۆجێی هیواخوازه "پرۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی نیشتمانی" ئه‌ركی سه‌رشانی ئاواره ناوخۆییه‌كان ئاسانبكات و سه‌قامگیری له پارێزگاكه‌دا پته‌وبكاته‌وه.
وتی ئه‌و پارچه زه‌وییانه‌ی خانووه‌كانی له‌سه‌ر دروستده‌كرێن له‌ئێستادا ده‌ستنیشانكراون و دیزاینه‌كانیش ته‌واوكراون و به‌مزووانه كاری بیناكردن ده‌ستپێده‌كات.
وتیشی داوایانكردووه یه‌كه‌ی زیاتر بۆ سه‌ڵاحه‌دین دابینبكرێت له‌لایه‌ن "پرۆژه‌ی خانووبه‌ره‌ی نیشتمانی"ه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه هاوشانبێت به ئاستی ئه‌و وێرانیه‌ی به‌ر خانووه‌كانی هاوڵاتیان كه‌وتووه.
وتی به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان هێشتا 17,000 ماڵی وێرانبوو له پارێزگاكه‌دا ماوه.