چالاکوانان پێنجشەممە (4 کانونی دووەم) بە دیارونایان وت تەحریر شام رووبەڕووی شکستی گیانی و ماددی بۆتەوە بەهۆی ئەو شەڕە بەردەوامەوه كه لە هەرێمی غوتەی رۆژهەڵات روودەدات لە نزیك دیمەشق.
چالاکوانی سهربه کۆمیتەی ههماههنگی غوتەی رۆژهەڵات، محەمەد بهیك، وتی شەڕە سەختەکە کۆتایی هەفتەی رابردوو دەستیپێکرد لە غوتەی رۆژهەڵات، دوای ئەوەی چەکدارانی تەحریر شام رەتیانکردەوە پاشەکشە بکەن بۆ شاری ئیدلیب و چواردەوری.
بهیك بە دیارونای وت ئەو هەڵوێستە پێشێلکارییهك بوو بۆ بەندەکانی رێککەوتنی ئاشتبوونەوە، کە بەپێی ئەوە دەبێت لەگەڵ خێزانەکانیان بڕۆن بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا بۆردوومانی ناوچەکە بوەستێت.
زۆربەی فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن، کە زۆربەیان توندڕەوەکانن، لەو شەڕەدا بەشداربوون، وەك تەحریر شام و جەیشی ئیسلام و جەیشی عەبابیل.
بهیک وتی زۆربەی زۆری شکستەکان رووبەڕووی تەحریر شام بۆتەوە -- كه هاوپەیمانێتییەكه زۆرینەی پێکهاتووە لە بەرەی نوسرەی پێشوو -- چونکە زۆرترین ژمارەی چەکداری هەیە و زۆرترین ناوچەشی لەژێردەستدایە.
وتیشی: "شەڕە سەختەکە لە ناوە و لە دەرەوەی شارۆچکەی حەرەستا دەستیپێکرد و لەوێ چەند بینایەکی لێیە و هی سوپای سوریا و هێزە ئەمنیەکانی رژێم بوون."
ههروهها وتی تەحریر شام توانی ناوچەکە داگیربکات و گەمارۆی 200 ئەفسەر و سەرباز بدات لەناو بینایهكی لێکۆڵینەوهی تاواندا.
بەڵام هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی پێنجشەممە توانیان بچنە ناوچەکەوە و گەمارۆکە بشکێنن و زیاتر لە 30 چەکداری تەحریر شام بکوژن کە خەڵكی چەند وڵاتێکی جیاواز بوون.
رای گشتی داوای کشانەوەی چەکدارەکان دەکات
بهیک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه شەڕەکە لەناکاو دەستیپێکردووە، ئەمەش دوای ئەوەی دانیشتوانەكه هیوایان خواستبوو ئارامی بگەڕێتەوە بۆیان و توندڕەوەکان ناوچەکە بەجێبهێڵن.
وتیشی شەڕەکە رای گشتی گۆڕیوە لە ناوچەکەدا دژی گروپە چەکدارەکان، هەرچەندە ئەو ناوچەیە چەندین مانگە لەلایەن رژێمی سوریاوە گەمارۆدراوە.
هەندێك لە شارۆچکەکان چەند رێپێوانێکیان بەخۆوە بینیوە بۆ کشانەوەی چەکدارەکان -- بەتایبەتی شارۆچکەی بابیلە -- کە تیایدا گروپێکی زۆری ژنان رێپێوانیان کرد و داوایانکرد جەیشی ئیسلام و جەیشی عەبابیل لە ناوچەکە بکشێنەوە.
بهیك وتی جەیشی ئیسلام هەوڵیدا بە هێز بڵاوەبکات بە رێپێوانەکەی پێنجشەممە و تەقەی کرد بۆ ترساندنی خۆپیشاندەران و هەندێکیانی بریندارکرد، بەو منداڵانەشەوە کە لە رێپێوانەکەدا بەشداربوون.
وتی رێپێوانەکەی سێشەممەش بەهەمانشێوە بڵاوهی پێکرا.