چالاکوانان دهڵێن دانیشتوان زۆر بەکەمی چوون بهدهم بڕیاری راوەستاندنی شەڕهوه بۆ پێنج کاتژمێر رۆژانە لە رۆژهەڵاتی غوتە بۆ ئەوەی رێگا بکاتەوە بۆ مەدەنیەکان ناوچە پڕ لە کێشەکەی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن چۆڵبکەن بۆ ناوچەكانی ژێردەستی رژێم.
ئەوان ئاگربەستەکە -- کە لەلایەن رژێم و روسیای هاوپەیمانەوە بڕیاری لەسەر دراوە -- تەنیا وەك مەرەکەبی سەر کاغەز دەبینن، چونکە هێرشە ئاسمانیەکان بەردەوامبوون و چەندین کەسیان کوشتووە.
محەمەد بهیك، کە چالاکوانێكی لیژنهی هاوئاهەنگی غوتەی رۆژهەڵاتە، وتی "هیچ شتێك نەگۆڕاوە" لەم ههرێمهی دەرەوەی دیمەشق لەدوای راگەیاندنی ئاگربەستە رۆژانەکە كه بۆ ماوهی پێنج کاتژمێرە.
بهیك بە دیارونای وت چوارشەممە تۆپباران و هێرشی ئاسمانی هەندێك کەمبوون بەڵام رانەوەستان لەکاتی ئاگربەستە پێنج کاتژمێریەکەدا.
وتی رەوشەکە هەر ئاوا بەردەوامبووە بەتایبەتی لە ناوچەکانی شەڕدد، وەك حوش ئەلزەواهیرە و شەیفونییە، کە تیایاندا هێزەکانی رژێم هەوڵدەدەن پێشڕەویبکەن.
راڕهوی مرۆیی بهكارناهێنرێت
بهیك وتی راڕهوێكی مرۆیی لەنزیك چوارڕیانی کەمپی وافیدین كراوهتهوه بەڵام هیچ کام لە دانیشتوان و مەدەنیەکان ناوێرن بەناویدا بڕۆن بۆ ناوچەکانی ژێردەستی رژێم.
وتیشی: "چەکدارە رکابەرەکانی رژێم لەو قەدەرە دەترسن کە چاوڕێیان دەکات ئەگەر بڕۆن، وهك دەستگیرکردنیان، لەکاتێکدا مەدەنیەکان دەترسن لێپێچینەوەیان لێبکرێت لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانهوه و بۆ شوێنی نادیار بگوێزرێنەوە."
ههروهها وتی دانیشتوانەکە لەوەش دەترسن فەرمانی دەستگیرکردن بە ئامادەنەبون بۆ کوڕەکانیان دەرچوبێت، بەتایبەتی ئەوانەی تەمەنیان هاتۆتەوە بۆ سەربازیی زۆرهملێ.
وتی ئەو گەنجانە "دەکرێت لەوێ یەکسەر بگیرێن و ببرێن بۆ کەمپی راهێنان وناچاربكرێن به بەشداریكردن لە شەڕە بەردەوامەکەدا" لهپاڵ رژێمدا.
بەگوێرهی بهیك، هەموو کەسێك لە غوتەی رۆژهەڵات دەیەوێت شەڕ و خۆێنرشتن بوەستێت بەڵام نەك لە رێگەی چۆڵکردنی هەرێمەکەوە وەك لە بەندی ئاگربەستەکەدا هاتووە.
وتی لەو ناوچانهی چوارشەممە بۆردومان گرتنیەوە، شارۆچکەی بەیت ساوەیشی تیابوو كه لەوێ دوو کەس کوژران و ههروهها شارەکانی حەرەستا و دوما و شارۆچکەکانی قتایا و حوش ئەلزهواهیره.
وتیشی ژمارەیەکی زۆر قوربانی مەدەنی دەرکەوتن دوای لابردنی داروپهردووی ئهو بینایانهی بۆردومان رووخاندبوونی و چوارشەممەش شەش لاشە دۆزرانەوە لە شەیفونییە کە سێ رۆژ بوو لەوێ لە ژێر داروپەردوودا مابوونهوه.
رێگری لە کاروانی كۆمهكی مرۆیی
جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری مرۆیی، مارك لۆوکۆك، چوارشەمە وتی بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدراوە کاروانەكانی كۆمهكی مرۆیی بگەیەنرێن و فەرمانیش لەلایەن رژێمەوە دەرنەچووە بۆ ئەوەی بچنە ناوچە گهمارۆدراوەکانەوە یان گواستنهوهی نهخۆشهكان لەدوای ئەوەی شەممە ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری ئاگربەستی پهسهندکرد.
وتیشی نزیکەی 40 لۆری بارکرابوون و ئامادەبوون كۆمهكی مرۆیی بگەیننە غوتەی رۆژهەڵات بەڵام هیچ وچانێك نهبوو له شەڕەکەدا.
"کەی بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت؟" لۆوکۆك پرسیاریكرد، لەکاتێکدا له ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ورددهبووهوه، کە لە بێدەنگیەکی قوڵدا گوێیان لێگرت.
لۆوکۆك وتی لە شەممەوە لۆریەکان باری كۆمهكهكانیان پێبووە تا بچنە 10 ناوچەی گەمارۆدراوی وەك دوماوه.
جێگری باڵوێزی سوید لە نەتەوە یەکگرتوەکان، کارل سکاو، داوایکرد "هەر ئێستا رێگا بکرێتەوە" بۆ هاوکاریە مرۆییەکان.
وتی: "کات نەماوە بۆ بە فیڕۆدان."