لێکۆڵەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان پێنجشەممە (26ی تشرینی یەکەم) رژێمی سوریایان تۆمەتبارکرد به ئهنجامدانی ئهوهێرشە کیمیایەی کرایە سەر شارۆچکەی خان شێخونلە باکوری خۆرئاوای سوریا کە زیاد لە 80 کەسی کوشت ماوهیهك لهمهوبهر لهمساڵدا.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکان، هێرشەکەی 4 نیسان، کە موشهكی گازی سارین گیرایه ئەو شارۆچکەیەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب، 83 کەسی کوشت.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ژمارەی کوژراوانی بە 87 کەس لەقەڵەمدا، لەنێویاندا زیاد لە 30 منداڵ.
وێنەی قوربانیانی مردوو یان لهسهرهمهرگدا، لەنێویاندا منداڵی بچوك، توڕەیی جیهانیی لێکەوتەوە و وایکردهێرشێکی ئەمریکا وەك کاردانەوە بکرێتە سەر فڕۆکەخانەیەکی سوریا.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، "لیژنەکە تەواو متمانەی بەوە هەیە کە کۆماری عەرەبی سوریا بەرپرسە لە بڵاوکردنەوەی سارین لە خان شێخون لە 4 نیسانی 2017".
بانگهواز بۆ سزادان
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەینی تکای کرد لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ سەپاندنی سزا بەسەر رژێمی سوریادا.
ئەم رێکخراوە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان "دەبێت بەخێرایی کاربکات بۆ راگهیاندنی بهرپرسیارێتی بە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو تاك و کیانانەی بەرپرسن لە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریا".
جێگری بەڕێوەبەری کاروباره کتوپڕهكانی رێکخراوەکە، ئۆلی سۆلڤانگ، وتی راپۆرتی لیژنەکە "دەبێت کۆتاییبهێنێت بە گومڕاكاری و تیۆره ساختهكان کە لەلایەن حکومەتی سوریاوە بڵاوكراونهتهوه".
سۆلڤانگ وتی: "بەکارهێنانی یەك لەدوای یەکی چەکی کیمیایی لەلایەن سوریاوە هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر قەدەغەی جیهانی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی."
"هەموو وڵاتان خواستیان ئەوەیە کە ئاماژەیەکی بەهێز بنێرن بەوەی چاو لهم تاوانانه ناپۆشن."
پسپۆڕانی نەتەوە یەکگرتوەکانیش رژێمی سوریایان تۆمەتبارکردوە بە ئەنجامدانی هێرش بە گازی کلۆر لە باکوری وڵاتەکە لە 2014 و 2015.
روسیا هەینی رەخنەی لە راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان گرت، جێگری وەزیری دەرەوە، سێرگێی ریابکۆڤ، وتی بەڵگەی ناجێگیر و پشتڕاستنەکراوەی تێدابووە.
روسیا و رژێمی سوریا پێشتر ئاماژەیان بەوەدەکرد پێدەچێت چەکێکی ئۆپۆزسیۆن تەقیبێتەوە لەسەر خاکەکە لە خان شێخون.
ریابکۆڤ وتی وڵاتانی دیکە هەوڵیانداوە راپۆرتەکە بەکاربهێنن بۆ "چارەسەرکردنی کێشە جیۆپۆلیتیکیەکانی خۆیان لە سوریا". وتیشی کە روسیا شیکاری بۆ ئەنجامەکان دەکات و بەمزوانە وەڵامێك بڵاودەکاتەوە.
خوامان بەسە و ئەو باشترین رێکخەری کاروبارەکانە!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت