ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا سێشەممە (21 ئاب) هەڕەشەی وەڵامدانەوەیان کرد گەر سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت لە هێرشی رژێمدا بۆ گرتنەوەی پارێزگای ئیدلیب.
لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئەو سێ دەسەڵاتە رایانگەیاند كه "زۆر نیگەرانن" لە هێرشی سەربازی لە ئیدلیب و ئاکامە مرۆییەکانی.
رایانگەیاند: "هەروەها نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین لە ئەگەری زیاتر بەکارهێنانی -- نایاسایی -- چەکی کیمیایی."
"سوورین لەسەر ئەوەی کاردانەوەمان دەبێت گەر رژێمی ئەسەد دووبارە چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت."
دەوڵەتانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە لە پێنجەمین ساڵیادی هێرشی [گازی] سارین بۆ سەر غوتەی خۆرهەڵاتکە زیاد لە 300 کەسی کوشت.
ئەو هێرشە، کە زیاتر رژێمی پێ تۆمەتبار دەکرێت، بووە هۆی رێککەوتنێکی نێوان ئەمریکا و روسیا بۆ لەناوبردنی چەردەی کیمیایی سوریا و تواناشی بۆ بەرهەمهێنانی مادده کیمیاییه كوشندهكان.
بەیاننامەکە رایگەیاند: "پێگەی ئێمە دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە نەگۆڕاوە."
راشیگەیاند: "وەك دەرمانخستووە، بەگونجاوی وەڵامی هەر بەکارهێنانێکی دیکەی چەکی کیمیایی دەدەینەوە لەلایەن رژێمی سوریاوە، کە ئاکامێکی مرۆیی کارەساتباری هەبووە بۆ خەڵکی سوریا."
'زۆر بەبەهێزی وەڵامدەدەینەوە'
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جۆن بۆڵتن چوارشەممە وتی: "هەر بۆئەوەی بەدگومانی دروستنەبێت، گەر رژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکاربهێنێت، زۆر بەبەهێزی وەڵامدەدەینەوە و راستیەکەی باشترە زۆر بیر لەمە بکەنەوە پێش ئەوەی هەر بڕیارێك بدەن."
وڵاتانیئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیا لە نیساندا هێرشێکی ئاسمانییان کردەسەر سێ پێگەی سوریا وەك وەڵامێک بۆ هیرشی چەکی کیمیایی لە شارۆچکەی دوما كە بە دەیانی کوشت.
ساڵێك پێشتر، سوپای ئەمریکا 59 موشەکی تۆماهۆکی نا بە فڕۆکەخانەی سەربازیی شەعیراتەوە لە پارێزگای حومسکە شوێنی دەستپێکی هێرشێكی گازی بوو بۆسەر شارۆچکەی خان شێخون لە پارێزگای ئیدلیب، کە تێیدا لانیکەم 86 کەس کوژران.
رژێمی سوریا چاوی لەسەر ئەوەیە پارێزگای ئیدلیبی باکوری خۆرئاوا بگرێتەوە، کە گەورەترین ناوچەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنە.
رژێم بەشێکی بچوکی باشوری خۆرهەڵاتی پارێزگاکەی بەدەستەوەیە کە شوێنی 2.5 ملیۆن کەسە -- کە زیاد لە نیوەیان بەهۆی شەڕی سوریاوە ئاوارەبوون یان بە پاس براون بۆ ئیدلیب بەگوێرەی رێککەوتنێكی خۆبەدەستەوەدان.
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان وادەی گفتوگۆکردنی دەربارەی دۆخی مرۆیی سوریا بۆ هەفتەی داهاتوو داناوە.