چالاکوانان بە دیارونایان وت ئێران دەمێکە لە هەوڵی زیاترکردنی کاریگەریەکانیدایه لە ناوچەکانی دەرەوەی دیمەشق به رازیکردنی دڵ و هۆشی خەڵك لە خۆی لەڕێگای دەزگا خێرخوازیەکانی سەربە سوپای پاسدارانهوه.
ئەم هەوڵانە ئهو خێزانە بێدهرهتانهنی كردۆته ئامانج كه زۆرترین كاریگهریی ئهو شهڕهیان لهسهر كه لەلایەن حیزبوڵای ههواداری ئێرانهوه بهتینتر و درێژترکراوەتەوە ، کە لە لیستی گروپە تیرۆریستیە تایبەتیەکانی وەزارەتی دارایی ئەمریکادایە.
بەتایبەتی کار لەسەر ئەو ئەو خێزانانە دەکرێت کە نانپهیداكهری سهرهكییان لەدەستداوە.
چەند مانگێك لەمەوبەر، رێکخراوی جیهاد بینا کە لەلایەن حیزبوڵڵاوە بەڕێوە دەبرێت و سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە و بەهەمانشێوە لە لیستی گروپە تیرۆریستیە تایبەتیەکانی جیهاندایە، دەستیکرد بە دابینکردنی هاوکاری خۆراك بۆ دانیشتوانی بەتیحە لە دەوروبەری دیمەشق.
بهگوێرهی وەزارەتی دارایی، جیهاد بینا، کە کۆمپانیایەکی بیناسازیە لە لوبنان و لەلایەن حیزبوڵڵاوە دامهزراوه و بەڕێوەدەبرێت، خەرجییەکانی راستەوخۆ لەلایەن ئێرانەوە دابیندەکرێت.
وازارەتی دارایی رایگهیاند: "حیزبوڵڵا جیهاد بینا بەڕێوەدەبات بۆ بیناسازی پێویستی خۆی و بۆ ئەوەی بۆچوونی گشتی بەلای خۆیدا رابکێشێت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بیناسازی مەدەنی." ئاماژەشی كرد بۆ ئەوەی کە دامەزراوەکە "رێگای گومڕاكهری بەکارهێناوە بۆ دابینکردنی خەرجیی پرۆژەکانی لە رێکخراوەکانی گەشەپێدانی جیهانی".
دانیشتوانهكهش دەڵێن دەزگاکە ئێستا سەرقاڵی ههڵمهتێكی پەیوەندییە گشتیەکانە لە ناوچەی بەتیحە، کە کەمپی وافیدینی ئاوارەکانیشی لێیە.
محەمەد بێك، چالاکوانی کۆمیتەی هەماهەنگیەکان لە غوتەی رۆژهەڵات، وتی ئەو ناوچەیە ئەزمونێكی چڕی كێشه ئابوریەکانی کردووە بەهۆی رەوشە نائارامەکەوە.
وتیشی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە تێكەڵن لە سوری و ئاوارەی فەلەستینی کە لە رووی مێژووییەوە لەلایەن حکومەتەوە پەراوێزخراون، بێکارییهكی زۆریان تێدایە و خزمەتگوزاریە سەرەتاییەکانی وەك ئاو و کارەبا بوونیان نییە.
بەشێك لە پلانێكی بهرفراوانتر
سەرباری هەژاری و سروشتە دەشتەکیەکەی، بەتیحە گرنگە چونکە بەشێکە لە ناوچەیەکی دەوروبهری دیمەشق کە رژێم و هاوپەیمانەکانی، وەك حیزبوڵڵا و سوپای پاسداران، ناویدهبهن بە "سوریای بەسوود".
شرۆڤەکاران بە دیارونایان وت رژێمی سوریا دەمێکە سەرقاڵی ئەوەیە ستراتیژێکی دیراسهكراو دابنێت بۆ رێگە خۆشکردن بۆ ئەوەی دوارۆژی سوریا بکاتە هەرێمێكی ئارام بۆ ئەو دانیشتوانەی کە هاوسۆزی رژێمەکەیە و لە دەوری قەڵاکانی رژێمن، ناڕازیەکانیش بەزۆر دەربکات.
جیهاد بینا دەستیکردووە بە رێگاخۆشکردن لەناوەوە لەم ناوچەیەدا لەڕێگای بەخشینەوەی هاوکارییەکی کەمهوه بۆ خێزانە زۆر هەژارەکان و دەڵێت هاوکاریی بێوەژن و منداڵە بێ سەرپەرشتەکان دەکات.
بێك وتی ههڵمهتێكی ئەم دواییانەیان بریتیبووە لە دابهشكردنی شتی سادە، وەك پێنوس و دەفتەر و کەلوپەلی دیکەی قوتابخانە، بەسەر منداڵە هەژارەکان و بێ سەرپەرشتەکاندا.
وتیشی هەندێك لە دانیشتوانەکە بەگومانن لە ئامانجی تری رێکخراوەکە بەڵام نایانەوێت نیگەرانیەکانیان بێننە گۆ لەبەرئەوەی ئەندامانی هەواڵگری سوری ناسروان بەوەی یاوەری سوپای پاسداران دەکەن لە کاتی سەردانەکانیاندا بۆ هەرێمەکە.
ههروهها وتی: "جیهاد بینا کاریش دەکات لە رێگای چەندین رێکخراوی هاوکاریی سورییەوە بۆ ئەوەی بەئاسانی هاتوچۆبکات و بەقوڵی خۆی بخزێنێتەناو خاکی سوریاوه."
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه هەوڵەکان پێشتر بەبێدەنگی ئەنجامدەدران بەڵام ئێستا بەئاشکرا ئەنجامدەدرێن بە باق و بریقێکەوە کە پێدەچێت بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵك ئەنجامبدرێن.