هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

چالاکوانان: 'بنیاتنانەوە' لەلایەن سوپای پاسدارانه‌وه‌ زیاتر دەستبەسەراگرتنی خاكی سوریایە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لۆرییەکی جیهاد ئەلبینا دەبینرێت لە سوریا. چالاکوانان دەڵێن حیزبوڵا ئەو رێکخراوە بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی گواستنەوەی چەكەکانی بۆ ناوچەی ئەلبو کەمال لەژێر ناوی دابەشکردنی هاوکاری مرۆییدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

لۆرییەکی جیهاد ئەلبینا دەبینرێت لە سوریا. چالاکوانان دەڵێن حیزبوڵا ئەو رێکخراوە بەکاردەهێنێت بۆ شاردنەوەی گواستنەوەی چەكەکانی بۆ ناوچەی ئەلبو کەمال لەژێر ناوی دابەشکردنی هاوکاری مرۆییدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

چالاکوانان دەڵێن لە هەوڵێكی بەپەلە بۆ فراوانکردنی شوێپێی خۆی لە سوریا، سوپای پاسدارانی ئێران چەندین کاری خێرای بنیاتنانەوەی ئەنجامداوە بە بەکارهێنانی ماددە و شێوازی نەپارێزراو.

زۆربەی ئەو کارانە ئەنجامدەدرێن بە سەرپەرشتی جیهاد ئەلبینا ، رێکخراوێك کە ئێران خەرجیی دەدات و لەلایەن حیزبوڵاوە بەڕێوەدەبرێت و لقی هەیە لە ناوچەی دیمەشق و چەند بەشێکی دێرەزوور.

چالاکوانێك لە دیمەشق، محەمەد به‌یك بە دیارونای وت: "جیهاد ئەلبینا وا خۆی نیشاندەدات لە میدیاکان کە رێكخراوێکی کۆمەكبەخش و خزمەتگوزارییە و پشتیوانی خەڵكی سوریایە."

وتی بەڵام رێکخراوەکە سەر بە سوپای پاسدارانە و بەکاردەهێنرێت بۆ فراوانبوونی کاریگەری رژێمی ئێران و شوێنپێی لە سوریا و قازانجکردن لە شەڕەکە، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد كه‌ سوپای پاسداران دەشیەوێت لە کارەکانی بنیاتنانەوە قازانج بکات.

لۆرییەکانی جیهاد ئەلبینا لە دێهاتەکانی دیمەشق دەبینرێن لەو شوێنە چالاکوانان دەڵێن رێکخراوەکە هەوڵدەدات دەستبگرێت بەسەر کارەکانی بنیاتنانەوەدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

لۆرییەکانی جیهاد ئەلبینا لە دێهاتەکانی دیمەشق دەبینرێن لەو شوێنە چالاکوانان دەڵێن رێکخراوەکە هەوڵدەدات دەستبگرێت بەسەر کارەکانی بنیاتنانەوەدا. [وێنەكه‌ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە]

به‌یك وتی بە بەکارهێنانی ماددەی بیناسازی و رێوشوێنی نەپارێزراو خەڵكی سوریا دەخاتە مەترسییەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ شیش و چیمەنتۆکانی رێکخراوەکە بەکاریدەهێنیت ستانداردی په‌سه‌ندکراوی پارێزراو نین.

وتیشی: "هیچ دووربینیەك نییە بۆ پرۆسەی بنیاتنانەوە. ئەندازیار و پشکنەرە تایبەتەکانی سەر بە حکومەتی سوریا هیچ رۆلێكیان نییە، بەتەواوی رێگەیان لێگیراوە دەستبخەنە کارەکانی ئەو رێکخراوە ئەنجامیدەدات."

بەگوێره‌ی ئەو ئەندازیارانەی بۆ به‌یك قسەیان کردووە، ئه‌م به‌په‌له‌ بیناكردنه‌ پێدەچێت له‌ ده‌ره‌نجامدا په‌یكه‌ری بیناكان مه‌ترسیدار بن.

بۆنمونە، ئەندازیارەکان پێیانوتووە بینایەکی ئاسایی پێویستی بە لانیکەم شەش مانگ هەڵکەندن و دانانی بناغە هەیە بەر لە دەستپێکردنی کارەکانی بیناسازی، کەچی وەستاکانی جیهاد ئەلبینا چەند نهۆمێك درووستدەکەن له‌ ماوه‌یه‌كی له‌وه‌ كورتتردا.

به‌یك وتی: "ئەو وەستایانە ئەو شیشانە دەكڕن کە له‌و بینایانه‌وه‌ ده‌رهێنراون كه‌ لەکاتی شەڕدا رووخاون،" کەچی وەك شیشی نوێ و بەنرخی ئاسایی ئەژمار دەکرێن لەکاتێكدا نرخیان لەسه‌دا 25 کەمترە لە نرخی تۆمارکراو.

'هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی لە ئێران بن'

چالاکوانێكی دێرەزوور جەمیل عابد بە دیارونای وت جیهاد ئەلبینا "بەشێوەیەك رەفتاردەکات لە ناوچەکانی دێرەزوور و ئەلبوکەمال هه‌ر وەك ئه‌وه‌ی لەسەر خاکی ئێران بێت".

وتی دەزگاکە و هەوادارەکانی دەستیانگرتووە بەسەر چەند شار و شارۆچکە و گوندێكدا و "بەتەواوی رێگرن لە مەدەنییەکان بگەڕێنەوە ئەگەر رازینەبن کاربکەن وەك بەشێك لە میلیشیاکانی سوپای پاسداران لە هەرێمەکە."

وتیشی لە هەندێك لەو شارۆچکانەی جیهاد ئەلبینا کاری بنیاتنانەوەیان تێدادەکات کراون بە "بارەگای میلیشیاکانی سوپای پاسداران و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامەکانیان کە سەر بە چەند نەتەوەیەكن، ئێرانی و عێراق و لوبنانی و ئەفغانین".

عابد وتی لەڕێی ئەو کارانەوە، سوپای پاسداران دەیەوێت "کۆنترۆڵی خۆی پتەوتر بكات بەسەر هەرێمەکەدا، بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیك لە سنووری عێراق، بۆئەوەی رێگاکان و دووڕیانەکانی بپارێزن" وگۆڕانکاری دیمۆگرافی دێننە ئاراوە .

وتیشی هەوادارانی سوپای پاسداران "رێگرن لە دابەشکردنی خۆراك بەسەر مەدەنییەکاندا لە ناوچەکە و ته‌نیا بەسەر ئەو دەزگایانەدا دابەشی دەکەن کە سەر بە خۆیانن".

خۆشاردنەوە لە پشت جیهاد ئەلبیناوه‌

پارێزەری سوری بەشیر بەسام وتی: "زۆربەی بەرپرسانی جیهاد ئەلبینا ئەندامی حیزبوڵای لوبنانین و پێشتر دیاریکراون بۆئەوەی کاربکەن لەژێر ئەم پەردەیەدا و رێگابکەنەوە بۆ جوڵەی [حیزبوڵا] بەئازادی لەژێر روپۆشێكی ناسەربازیدا بۆ گواستنەوەی چەك و تفاق و موشەك لە لوبنانەوە بۆ سوریا و لە عێراقەوە بۆ سوریا."

بە دیارونای وت سوپای پاسداران حیزبوڵا بەکاردەهێنێت چونکە ئەزمونێکی زۆری لەم کارانەدا هەیە لە لوبنان، كه‌ لەو وڵاتە جیهاد ئەلبینا وەك بەرەیەك کاری کردووە بۆ رێگەدان بە حیزبوڵا بەئاسانی جوڵەبکات و هێزی سەربازی لە چەند ناوچەیەك بڵاوە پێبکات.

بەسام وتی: "کۆنترۆڵی حیزبوڵا بەسەر بەڕێوەبەرێتی رێکخراوەکەدا رێگەدەدات بە گواستنەوەی چەك بۆ ناوچەکە بە ئازادی لەژێر ناوی هاوکاری مرۆییدا و لەو ناوچەیەش کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی ئەندام."

وتیشی گەنجان بۆ چەکداری دەکرێنە ئەندام لەژێر ناوی رێکخراوەکەدا، کە هانیاندەدات ببنە ئەندام بە قۆستنەوەی رەوشی خراپی داراییان و دواتر دەیاننێرن بۆ شەڕ لە ریزەکانی سوپای پاسداراندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500