حزبوڵا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، روبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستییه‌كی له‌زیادبووندا ده‌بێته‌وه له‌نێو ئه‌ندامان و هه‌وادارانیدا به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامیه‌وه له شه‌ڕی سوریادا، شیكاران به مهشارقیان وت.
سه‌ره‌تای 2013، یه‌كه‌م سكرتێری گشتیی حزبوڵا، سوبحی توفه‌یلی، به‌توندی ره‌خنه‌ی گرت له ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م میلیشیایه له شه‌ڕی سوریادا و وتی: "نابێت حزبوڵا پارێزگاری له‌و رژێمه تاوانكاره بكات كه خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت."
كۆتایی 2016 توفه‌یلی وتی به چوونه‌ناو سوریا بۆ پشتگیری له رژێم، حزبوڵا گروپه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) "خه‌نی ده‌كات" و ئۆپۆزسیۆنه ددانپێدانراوهكه راده‌ماڵێت "به‌جۆرێك كه ته‌نها رژێم و داعش ده‌مێننه‌وه تا خه‌ڵك یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرێت".
سه‌رنجه‌كانی توفه‌یلی ئاماژه‌یه‌كن به‌و بێزاریه‌ی خه‌ڵكی شیعه له لوبنان، ته‌نانه‌ت له‌نێو هه‌وادارانی حزبوڵاشدا، به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامی میلیشیاكه له شه‌ڕێكدا له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی وڵات.
دابه‌شبوونی ناوه‌كی سه‌رهه‌ڵده‌دات
مامۆستایه‌كی زانكۆی ئه‌مریكی له به‌یروت، رامی عولهیق، به مه‌شارقی وت خۆی له ریزه‌كانی حزبوڵادا بووه له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیدا، به‌ڵام دواتر وازیهێناوه له حزبه‌كه.
وتی نوخبه‌یه‌كی حوكمڕان پرۆسه‌ی بڕیاردانی له حزبه‌كه‌دا كۆنترۆڵكردووه به‌حوكمی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران.
وتیشی ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حزبوڵا "بوونه‌ته قوربانیی ده‌ستی ئه‌و نوخبه‌یه‌ی باجی سیاسه‌ته‌كانی ئێران ده‌ده‌ن".
حزبه‌كه دوودڵ نه‌بوو له ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا چونكه باوه‌ڕ و حساباته‌كانی سنوره‌كانی لوبنان تێدەپەڕێنن.
وتی: "چووه‌تە ناو شه‌ڕی سوریاوه به‌بێ گوێدان به ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی." هەروەها بهرپەرچدانهوهی هه‌ر كرده‌یه‌كی توندوتیژانه له‌ودیو سنوره‌وه ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه ناو لوبنان.
عولهیق ره‌خنه‌ی له حزبه‌كه گرت بۆ دانانی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له‌سه‌رو هه‌موو شتێكی تره‌وه و كوێرانه پاڵپشتیکردنی ئێران و سوریا، كه پشتگیریی لێده‌كه‌ن و پاره‌ی بۆ دابینده‌كه‌ن.
وتی: "حزبه‌كه هیچ پهستنهبوو له ره‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌كانی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سه‌ربه تایه‌فه‌كه‌ی خۆیه‌وه و گوێی نه‌دا به هه‌ڵوێستیان."
رۆژنامه‌وان ئیبراهیم حه‌یده‌ر كه بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هار ده‌نوسێت، له‌وه‌وپێش به مه‌شارقی وتبوو كه بێزاری له‌نێو ئه‌ندامانی بنكه‌ی حزبوڵا و هه‌وادارانیدا هه‌یه و هه‌ندێكیان ده‌ستیانكردووه به‌وه‌ی بیروڕایان بۆ ده‌ره‌وه ئاشكرابكه‌ن.
توڕه‌یی له كرده‌وه‌كانی حزبوڵا
حه‌یده‌ر وتی ئه‌و توڕه‌ییه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێت، ژنان و دایكانێك كه مێرد و كوڕه‌كانیان له‌ده‌ستداوه له شه‌ڕی سوریادا.
وتیشی ئه‌و لوبنانیانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حزبوڵا له سوریادا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌ندێكیان سه‌ربه پێكهاته‌ی شیعه‌شن، سهردهرناكهن له سودی ئه‌م تێوه‌گلانه، چونكه زیانی قورس له حزبه‌كه ده‌دات و رۆژانه بووه‌ته‌هۆی كوشتنی لاوان.
حزبوڵا ژن و دایكه خه‌مباره‌كان به پاره و خانوو بێدهنگدهكات و هه‌ندێكیان پاڵیانپێوهنراوه بۆ هاوسه‌رگیریی كاتی، چالاكوانی مافی مرۆڤ، مونا فه‌یاز، وتی كه خۆی شیعه‌یه و له‌زیاتر له یه‌ك شوێندا سه‌ركۆنه‌ی تێوه‌گلانی حزبه‌كه‌ی كردووه له شه‌ڕی سوریاوه و كاریگه‌ریه‌كانی بۆسه‌ر پێكهاته‌ی شیعه له لوبنان.
خاتو مونا وتی ژماره‌یه‌ك له‌و ژنانه توڕه‌ن "چونكه ناچاركراون به بێده‌نگی و ناتوانن به‌ئاشكرا توڕه‌ییان ده‌ربڕن چونكه پێویستیان به‌و پشتگیریه دارایی و ئابوریه هه‌یه".
عولهیق وتی حزبوڵا ههستو سۆزی ئه‌وانه به‌كارده‌هێنێت كه سه‌ركوتكردن و په‌راوێزخستنیان چه‌شتووه بۆ ماوه‌ی دورودرێژ و ترس بڵاوده‌كاته‌وه به به‌كارهێنانی هێز، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ندامانی حزبه‌كه دوودڵ ده‌كات له‌وه‌ی کە بێنەدەنگ دژ بە كرده‌وه‌كانی.
وتیشی: "هیچ گفتوگۆ و دیبه‌یتێك بوونی نیه، ته‌نها ئه‌و كردانه نه‌بێت كه له ملكه‌چیه‌وه سەرچاوەیانگرتووە."
هه‌روه‌ها وتی: "له‌ژێر ئه‌و هه‌موو نمایشی هێزه زۆره‌دا ئاگرێك هه‌یه كه به‌هێواشی لهگڕداندایه و ته‌نها كه‌سانێك ده‌یبینن و له قه‌واره‌كه‌ی تێده‌گه‌ن كه ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ن [...] و ده‌زانن جیابوونه‌وه حه‌تمیه، ته‌نانه‌ت گه‌ر دوای ماوه‌یه‌كیش بێت، له‌نێوان نوخبه‌ی حوكمڕانی حزبه‌كه و بنكهكهیدا."
ململانێیه‌كی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تمه‌ند
به‌وته‌ی شیكاران، حزبوڵا وه‌ك هه‌ر گروپێكی توندڕه‌وی تر كه له سوریادا شه‌ڕده‌كه‌ن، دوچاری دابه‌شبوونی ناوه‌كی و ناكۆكیی بیروباوه‌ڕ بووه.
ئه‌و كه‌لێنانه‌ی له ریزه‌كانی حزبه‌كه‌دا له ده‌ركه‌وتندان، ده‌شێت له‌نێو یان نێوانی گروپه چه‌كداره‌كانی تریشدا ببینرێن كه له شه‌ڕی سوریاوه گلاون، وه‌ك له ناكۆكیی باش تۆماركراوی نێوان داعش و به‌ره‌ی نوسره‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، كه ئێستا به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام ده‌ناسرێت.
رۆژنامه‌وان حازم ئه‌مین به مه‌شارقی وت ناكۆكیه ناوه‌كیه‌كانی نێو گروپه توندڕه‌وه‌كان شتێكی نوێ نیه و وتیشی "توندڕهوانهترین شێوه‌ی توندوتیژی ئه‌وه‌یه كه له دژی یه‌ك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن".
وتی ئه‌م ناكۆكیانه به‌زۆری لەململانێی ده‌سه‌ڵاته‌وه سەرچاوەیانگرتووە، وتیشی هه‌ر لایه‌نێك ده‌ستده‌كات بە "پاکتاوکردنی ئەوانەی دژی ده‌وه‌ستن" له‌نێو ئه‌ندامانی خۆیدا.
نوسه‌ری سیاسی و شاره‌زای بواری گروپه توندڕه‌وه‌كان، قاسم قه‌سیر، وتی ژماره‌یه‌ك هۆکار هەن بۆ سەرهەڵدانی ناكۆكی له‌نێوان گروپه توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه هه‌مان تایه‌فه‌دا.
قه‌سیر به مه‌شارقی وت هه‌ندێك له ناكۆكیه‌كان په‌یوه‌ندییان به بیروباوه‌ڕه‌وه، هەیە، له‌وه‌دا كه هه‌ر گروپه و دیدگا و ئیجتیهادی خۆی هه‌یه و به‌وپێیه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دایه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوا له‌وانی تر بكات به‌یعه‌ی پێبده‌ن.
وتیشی: "به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌ركه‌س په‌یڕه‌وی دیدگای ئه‌وان نه‌كات ده‌بێته دوژمن." هه‌روه‌ها وتی ناكۆكیه ناوه‌كیه‌كان ده‌شێت ببنه‌هۆی "دابه‌شبوونی گروپێك بۆ دوو گروپ".
قه‌سیر وتی: "ململانێی ده‌سه‌ڵات هۆكاری سه‌ره‌كیه" له‌و جۆره ناكۆكیانه‌دا و وتیشی "هه‌ر گروپێك هه‌وڵده‌دات ده‌سه‌ڵاتی بخاته‌كار و چۆك به‌وانی تر دابدات".
هه‌روه‌ها وتی فاكته‌ره‌كانی تری دابه‌شبوونی گروپه‌كان و گڕدانی ناكۆكیی ناوه‌كی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به به‌ده‌ستهێنانی سامانه‌وه و هه‌روه‌ها به "ناكۆكیی شه‌خسیی نێوان سه‌ركرده‌كانه‌وه".
وتی له‌م حاڵه‌تانه‌دا "هه‌واداریی خودی گروپه‌كه بۆ گروپی ده‌ره‌كی یان حزبی تر كه ئه‌وانیش خواست و به‌رژه‌وه‌ندیی ناكۆكی خۆیان هه‌یه، ده‌شێت فاكته‌ری سه‌ره‌كی بێت بۆ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی له‌نێوان براكاندا سه‌رهه‌ڵده‌دات".