تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌كی بالیستیی ئەمدواییانەی ئێران كرده‌یه‌كی وروژێنه‌ره كه دواهه‌مین نمونه‌ی پشتگوێخستنی ئاشكرای پەیماننامە و رێكکهوتنهکانی نەتەوە یەکگرتوەەکان و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه، شاره‌زایان به مهشارقیان وت.
لێكۆڵه‌رێك له ناوه‌ندی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه ناوچه‌یی و ستراتیژیه‌كان و شاره‌زای كاروباره‌كانی ئێران، فه‌تحی سه‌ید، وتی ئێران "ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه چه‌ندین جار و به‌رده‌وام ته‌حه‌دای هه‌موو جیهان ده‌كات".
سه‌ید به مه‌شارقی وت ئه‌مه‌ش گه‌یشته لوتكه له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه بالیستیه‌كه‌ی ئێران رۆژی 29 كانونی دووه‌م "كه ته‌حه‌داكردن و وروژاندنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بوو".
وتی ئه‌مه‌ش چووه‌سه‌ر لیستی وروژاندنهكان كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون، له‌نێویاندا دامه‌زراندنی ئه‌و بنكه چه‌كداریانه‌ی وه‌فادارن بۆ ئێران له وڵاتانی خاوه‌ن سه‌روه‌ریی وه‌ك عێراق، سوریا، لوبنان و یه‌مه‌ن.
![ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حزبوڵای لوبنانی ته‌رمی جه‌لال عیفهیان هه‌ڵگرتووه كه له شه‌ڕدا كوژرا له سوریا له‌پاڵ هێزه‌كانی رژێمدا، له‌كاتی ناشتنیدا له تشرینی یه‌كه‌می 2016، له گه‌ڕه‌كێكی باشوری به‌یروت. ئێران كاریگه‌ریی له سوریا درێژه‌پێده‌دات به پڕچه‌ككردنی گروپه‌كانی وه‌ك حزبوڵا كه پێشێلكردنی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. [ئه‌نوه‌ر عه‌مرۆ\ئاژانسی فرانس پرێس]](/cnmi_di/images/2017/02/08/7198-lebanon-hizbullah-mourners-600_384.jpg)
ئه‌ندامان و هه‌وادارانی حزبوڵای لوبنانی ته‌رمی جه‌لال عیفهیان هه‌ڵگرتووه كه له شه‌ڕدا كوژرا له سوریا له‌پاڵ هێزه‌كانی رژێمدا، له‌كاتی ناشتنیدا له تشرینی یه‌كه‌می 2016، له گه‌ڕه‌كێكی باشوری به‌یروت. ئێران كاریگه‌ریی له سوریا درێژه‌پێده‌دات به پڕچه‌ككردنی گروپه‌كانی وه‌ك حزبوڵا كه پێشێلكردنی رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه. [ئه‌نوه‌ر عه‌مرۆ\ئاژانسی فرانس پرێس]
وتیشی ئه‌م كردانه هه‌مووی پێكه‌وه به‌شدارییانكردووه له هێنانه‌كایه‌ی "حاڵه‌تێكی ناجێگیر كه بووه‌ته‌هۆی شه‌ڕی وێرانكه‌ر، له‌پاڵ بوونی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام له ده‌ره‌نجامی وروژاندنی ناكۆكیه تائیفیهكاندا".
هه‌روه‌ها وتی رژێمی ئێران توانیویه‌تی ناكۆكیه تائیفیه‌كان گڕبدات له به‌رژه‌وه‌ندیه جوگرافیه‌كانی خۆی به "پیشاندانی خۆی وه‌ك پاسه‌وانی تایه‌فه‌ی شیعه". وتیشی: "ئێران مه‌سه‌له‌ی بهرفراوانخوازیی كردۆته مه‌سه‌له‌یه‌كی ئایینی."
سه‌ید وتی كرده‌كانی رژێمی ئێران به‌ڕوونی "دوژمنكارانه و شهڕخوازانهن كه نه‌ك هه‌ر هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵاتێكی دیاریكراو یان ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵكو هی هه‌موو جیهان وه‌ك گشتێك".
له وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه‌دا، وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه سزای نوێ ده‌سه‌پێنێت به‌سه‌ر 13 كه‌س و 12 كۆمپانیای ئێرانی‌دا كه گومانده‌كرێت په‌یوه‌ندییان هه‌بێت به‌و بهررنامهی موشه‌كه‌وه و پشتگیركردن له چالاكیی تێرۆریستی.
'چه‌ندین پێشێلكردنی جدی'
مامۆستا له زانكۆی ئه‌سیوت و شاره‌زای یاسای نێوده‌وڵه‌تی، خه‌یره‌دین عهبدولموتهعال، وتی ئێران چه‌ندین پێشێلكاریی جدیی یاسا و رێكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كردووه له بواره ئابوری، سیاسی، دارایی و سه‌ربازیه‌كاندا.
عهبدولموتهعال به مه‌شارقی وت ئه‌م رەفتارە "ته‌نها ده‌كرێت وه‌ك ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای شه‌رعیه‌تی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌قه‌ڵه‌مبدرێت".
وتیشی سزا نوێكان ته‌ركیز ده‌كه‌نه‌سه‌ر ئه‌و چالاكیانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به چه‌كه بالیستیهكان و پشتگیریكردنی گروپه تێرۆریستیه‌كان و جوڵه‌ی ئه‌و سه‌ركرده ئێرانیانهوهی هه‌ر لهوهبهریشهوه سزا و قه‌ده‌غه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان له‌سه‌ره.
ئێران به‌رده‌وام پێشێلی بڕیاری ژماره 1747 ی 24 ئازاری 2007 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كردووه به پڕچه‌ككردنی دارودەستەکەی، له‌وانه حوسیه‌كان (ئه‌نساروڵا) و حیزبوڵا و ئه‌و میلیشیا عێراقیه جۆراوجۆرانه‌ی له سوریا شه‌ڕده‌كه‌ن.
عهبدولموتهعال وتی بڕیاره‌كه به‌ڕوونی ئه‌وه ده‌سه‌پێنێت كه "ئێران نابێت هیچ چه‌ك و كه‌ره‌سه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته دابینبكات، بفرۆشێت یان بگوێزێته‌وه به‌ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ له خاكی خۆیه‌وه یان له‌لایه‌ن هاوڵاتیهكانیهوه یان به به‌كارهێنانی ئه‌و كه‌شتی و فڕۆكانه‌ی ئاڵاكه‌ی هه‌ڵده‌گرن".
وتیشی به‌هه‌مانشێوه ده‌ركه‌وتنی ئاشكرای فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدران، قاسم سوله‌یمانی، له سوریا بۆ پشتگیری له رژێمی سوریا، پێشێلكردنێكی راسه‌وخۆی سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه.
هه‌روه‌ها وتی چه‌ندین وێنه و ڤیدیۆ بڵاوبوونه‌ته‌وه كه سوله‌یمانی پیشانده‌ده‌ن له مانگی كانونی یه‌كه‌مدا له حه‌له‌ب ده‌سوڕێته‌وه.
ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی درێژكراوه
به‌گوێره‌ی بڕیاری ژماره 1929 ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 2010، "ئێران نابێت هیچ چالاكییه‌ك ئه‌نجامبدات كه په‌یوه‌ندیی به موشه‌كی بالیستیه‌وه هه‌بێت كه بتوانێت هه‌ڵگری چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، له‌گه‌ڵیشیدا هاویشتنی ئه‌و موشه‌كانه‌ی ته‌كنۆلۆژیای بالیستی به‌كارده‌هێنن".
عهبدولموتهعال وتی: "له‌وه‌دا، ئێران بێ هیچ گومانێك به‌ئاشكرا پێشێلی ئه‌و بڕیاره ده‌كات." وتیشی بڕیاره‌كه گواستنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره چه‌كێكیشی له ئێران قه‌ده‌غه‌كردووه.
هه‌روه‌ها وتی تیمه چاودێریه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ندین راپۆرتیان پێشكه‌شكردووه كه "تێوه‌گلانی ئێران له هه‌نارده‌كردنی چه‌ك، به‌تایبه‌تی بۆ سوریا" ده‌سه‌لمێنن.
عهبدولموتهعال وتی به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی نێردەی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 24 ئه‌یلولی 2012 "شه‌ش جێگا دۆزراونه‌ته‌وه له وڵاتانی جۆراوجۆردا كه چه‌كی ئێرانی‌یان لێبووه و له ئێرانه‌وه ره‌وانه‌كراون به‌ره‌و چه‌ندین جێیی مه‌به‌ست، له‌نێویاندا سوریا".
وتیشی لیستی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كراونه‌ته ئامانجی نوێترین سزاكان، ده‌خرێته‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی پێشوو كه هێشتا كاری پێده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی ناوه نوێكان خراونه‌ته سه‌ر لیسته‌كه چونكه "كاریانكردووه بۆ مسۆگه‌ركردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به چه‌كه بالیستیهكانهوه، جگه له دابینكردنی سه‌رچاوه داراییه‌كان بۆ سوپای پاسداران و ئه‌و گروپانه‌ی له جیهاندا ده‌ستنیشانكراون وه‌ك رێكخراوی تێرۆریستی".
وتی ئه‌مانه‌ش له‌ڕێی جۆراوجۆر ئۆپه‌راسیۆنی پارهشتنهوهی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌نجامدراون.
پیاوێكی ئایینیی لوبنانی، شێخ محه‌مه‌د حاج حه‌سه‌ن، به مه‌شارقی وت رژێمی ئێران "مه‌سه‌له ناوچه‌ییه‌كان به‌كارده‌هێنێت و خۆی پیشانده‌دات وه‌ك پارێزه‌ر یان پاسه‌وان"ی شیعه له ناوچه‌كه‌دا.
وتی هه‌روه‌ها "ده‌ستوه‌رده‌دات" له كاروباره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به به‌كارهێنانی دارودەستەکەی بۆ بردنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌جه‌ندای خۆی له لوبنان، سوریا، عێراق، یه‌مه‌ن، به‌حره‌ین و دوورتریش.
نەتەوە یەکگرتووەکان دژی سوریایە. ئەوان دەیانەوێت سوپای پاسدارانی ئێران و پارێزەرانی مەزارگەکان [بۆ نمونە ئەو هێزانەی ئێران کە دەڵێن لە سوریان بۆ پاراستنی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە و مه‌زارگه‌ی کچەزای پێغەمبەر] سوریا بەجێبهێڵن بۆئەوەی ئەمریکا و بەریتانیا بتوانن سوریا خێراتر تێکبشکێنن! لە ئێران بەرپرسیارێتیەکانی سوپای پاسداران تەنیا سنوردارنەکراون بە ئەرکی سەربازییەوە؛ بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوە و گەشەپێدانیشیان پێسپێردراوە. سەبارەت بە که‌یسی سوریا، [سوپای پاسدارانی ئێران] لەگەڵ دەیان هەزار پارێزەرانی مەزارگە ئێرانیەکاندا توانییان داعش تێکبشکێنن. ئەگەر لەبەر ئەوان نەبوایە سوریا لە لێواری لەناوچوونی یەکجاریدا بوو. لەبەرئەوە باش نیە بەوشێوەیە باسی سوپای پاسداران بکرێت. ئه‌وه ئەمریکا و بەریتانیان (نەك ئێران) كه به‌ده‌بێت دژایه‌تییان بكرێت!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت
ئێڕان مافی خۆیه‌تی چه‌ك دروستبكات و تاقییبكاتهوه هه‌ركاتێك بیه‌وێت وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تر له جیهاندا. بۆچی دژی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و وڵاتانی لوتبه‌رزی تر ناوەستنەوە؟ ئیسرائیل به‌ئاشكرا چه‌كی ئه‌تۆمی دروستده‌كات و به رۆژی روناك هه‌ڕه‌شه‌ی له ناوچه‌كه پێده‌كات و كه‌سیش دژایەتی ناكات!
وه‌ڵام بده‌ره‌وه2 كۆمێنت