جیهاد بینا، کە دەزگایەکە لەلایەن حیزبوڵای لوبنانیەوە بەڕێوەدەبرێت و پشتیوانی دارایی راستەوخۆی لە ئێرانەوە پێدەگات، ماوەیەکە بەقوڵی خۆی دەخزێنێتە کۆمەڵگەی سوریاوە، بەتایبەتی لە پارێزگای دێرەزووری خۆرهەڵات، کە هاوسنوورە لەگەڵ عێراق، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوانی بواری رۆژنامەوانی، جەمیل عەبد وتی دەزگاکە چەندین لقی لە بەشەکانی دێرەزوور کردۆتەوە، لەنێویاندا شاری سنووریی ئەلبوکەمال و "ههڵمهتی نەرم" ئهنجامدهدات بۆ راکێشانی دانیشتوان بە دابینکردنی شمەكی پێویست و پارە.
عهبد بە دیارونای وت ئەم ناوچانە ئەزمونی "چالاکی بەرچاو" دەکەن لەلایەن جیهاد بیناوەکە کۆمەکی فریاگوزاری و خۆراك دابیندەکات لەگەڵ کۆمەکی دارایی بۆ دانیشتوان وەك بەشێك لە ستراتیژی خۆی بۆ زیادکردنی ههژمونی لە ناوچەکە.
ئەم ناوچەیە تاڕادەیەك بەتەواوی کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، دوای ئەوەیپێکدادان لەگەڵ میلیشیاکانی سەر بە رژێم بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکانی نێو هێزەکانی بەرگری نیشتیمانی .
وتی لەئێستادا جیهاد بینا جلوبهرگی زستانە و بەتانی خوری، لەگەڵ نەوت بۆ گەرمکردنەوە دابەشدەکات، بە قۆستنەوەی باردۆخی سەختی دانیشتوان و پێداویستی دەستبەجێیان بۆ ئەم شمەکانە.
وتیشی دەزگاکە نەخۆشخانەیەکی خۆڕایی گەورەی کردۆتەوە لە گەڕەکی قسور لهناوهڕاستی شاردا و ناوەندێکی پزیشکیی گەورەش لە ئەلبوکەمال.
بەڵام ئەمە هەنگاوێکی مرۆڤدۆستانە نیە، چونکە رێکخراوەکە قەدەغەی کردووە کە رێکخراوە فریاگوزاری و پەروەردەییەکانی دیکە لە ناوچەکە کاربکەن.
ئاماژەشیکرد بەوەی: "بەمشێوەیە هەوڵدەدات پاوانی هەموو دەستکەوتەکان بکات بەرامبەر ئەو ئیشانەی لە ناوچەکە دەکرێن."
ههژمونی ئێران
عەبد وتی زۆرێك لە گوند و شارۆچکەکانی دێرەزوور لەنێویاندا حەتلە و مەرات مەزهەبی ویلایەتی فەقیهیان (پاسهوانانی دادوهر) پهسهندكردووه تا دڵنیابن لە بەردەوامیی گەیشتنی کۆمەك بۆیان.
بۆ ئەمە پێویستە بەڵێنی دڵسۆزی بدهن بە والی فەقیه -- رابەری باڵای ئێران عەلی خامەنەئی -- کە باڵاترین و تاکە دەسەڵاتە بەسەر پاسدارانەوە.
پارێزەرێكی سوری، بەشیر بەسام بە دیارونای وت بۆ هاندانی پەیوەندیی لەوشێوەیە لەنێو بەشێكی گەورەی جەماوەری سوریادا، مەزهەبەکە بەشێوەیەکی چالاك بڵاودەکرێتەوەلەڕێگەی چەند دەزگایەکی هەمەجۆری ئایینی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە.
سەرەڕای بەشداریی کۆمەڵایەتی، دەزگاکە ئەو ماڵانە نۆژەندەکاتەوە کە لە شەڕدا زیانیان بەرکەوتووە یان ماڵی رووخاو دەکڕێتەوە بەمەبەستی بنیاتنانەوە و سوودلێوەرگرتنیان بۆ نیشتەجێکردنی میلیشیاکانی سەربە پاسداران.
عەبد وتی ئەمەش میلیشیای سوری و بیانیشی تێدایە، وەك حیزبوڵای لوبنانی، لیوای فاتمیونی ئەفغانی و بزوتنەوەی نوجەبای عێراقی.
وتیشی هەموو ئەمە بەشێکە لە پرۆسەیەکی بەئەنقەست بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیاکە لەلایەن پاسدارانەوە لە سوریا جێبەجێدەکرێت، بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و فراوانبوونی بەرژەوەندییەکانی.
ئێوه بۆچی قسه دهكهن؟ هیچ یارمهتییهكی خهڵكی سوریاتان نهداوه، تهنها قسهدهكهن و راستییهكان دهشێوێنن و درۆدهكهن.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت