شارەزایان دەڵێن لەڕێی بڵاوکردنەوەی باوەڕمەندی بە ویلایەتی فەقیه لە دەزگاکانی سوریادا، سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵدەدات کۆنترۆڵی خۆی بەربڵاوبکات بەسەر دانیشتووانە شیعەکەی وڵاتەکەدا.
ئهو میلیشیایانهی هەواداری سوپای پاسدارانن بەیعەتیانداوە بە والی فەقیه (پارێزهری دادپهروهری، رێبەری ئێران ئایەتوڵا خامنەیی) کە باڵاترین دەسەڵاتی هەیە بەسەر سوپای پاسداراندا.
پارێزەری سوری بەشیر بەسام بە دیارونای وت بۆئەوەی هانی هەمان بەیعەت بدەن لەناو زۆرینەی دانیشتوانی سوریادا، ئەو باوەڕمەندیە چالاکانە بڵاودەکەنەوە لەناو دەزگا ئایینی و پەروەردەیی و کۆمەڵایەتییە جۆربەجۆرەکاندا.
وتی ئامانجیان پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی گەنجانی سوریایە کە دڵسۆزیی خۆیان بۆ والی فەقیه و سوپای پاسداران دووپاتبکەنەوە.
![سەرۆکی زانکۆی ئهلمستەفای نێودەوڵەتی، شێخ سامر عوبەید، بەشداریدهكات لە بۆنەیەکی زانکۆکەدا کە تێیدا ئاڵای حیزبوڵا و ئێران بەرزکراونەتەوە لەگەڵ ئاڵای زانکۆکە. [خاوەنی وێنە: بەشیر بەسام]](/cnmi_di/images/2018/08/16/14028-Mustafa-University-director-600_384.jpg)
سەرۆکی زانکۆی ئهلمستەفای نێودەوڵەتی، شێخ سامر عوبەید، بەشداریدهكات لە بۆنەیەکی زانکۆکەدا کە تێیدا ئاڵای حیزبوڵا و ئێران بەرزکراونەتەوە لەگەڵ ئاڵای زانکۆکە. [خاوەنی وێنە: بەشیر بەسام]
بەسام وتی ئەو دەزگایانە لەناو سوریادا بڵاوبوونەتەوە، وەك زانکۆی ئهلموستەفای نێودەوڵەتی، کە هەواداری هێزی قودسی سوپای پاسدارانە.
"خوێندکاران وا پەروەردەکراون كه دڵسۆزیی تەواوی خۆیان بۆ فەرماندەکانی هێزی قودس دووپاتبکەنەوە و راهێنانی سەربازی وەربگرن لە بنکەکانی راهێنانی سوپای پاسداراندا لە سوریا و ئێران."
بەسام وتی بەهەمانشێوە، لە دەزگای رەسوڵ ئەدهەم، خوێندکاران بڕوانامە بەدەستدێنن دوای ئەوەی زانستە ئایینیهكان دەخوێنن بۆئەوەی ببن بە ئیمام و خەتیبی مزگەوتەکان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه حەوت قوتابخانەی ناوەندی و 750 مزگەوت هەن کە هەواداری ئەو دەزگایەن، سەرباری 50 بنکەی لەبەرکردنی قورئان کە هەزاران قوتابی سوری ساڵانە لێوەیان دەردەچن.
هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزی قودس لەلایەن عەمید جەڤاد غەفاری و عەمید ماجید عەلەڤییەوە ئەنجامدەدرێت.
خوێندکارانی دەزگای سەیدە روقییەش -- کە بنکەیەکی ئایینیە و لقی لە دیمەشق و لازقیە و حومس و نوبل هەیە -- ههروەك بچنە زانکۆ لەوێ وەردەگیرێن و دەتوانن تا بڕوانامەی دکتۆرا بخوێنن.
ئێران دەزگاکان کۆنتۆڵدەکات
بەسام وتی ئەو دەزگایانە دواجار لەلایەن نوێنەری خامنەییهوه لە سوریا، ئەبو فازڵ تەباتەبایی ئەشکزەری، کۆنترۆڵكراون.
وتیشی ئەشکزەری راستەوخۆ هاوئاهەنگی دەکات لەگەڵ فەرماندەکانی سوپای پاسداران و هێزی قودس بۆئەوەی پشتگیری مەعنەوی و لۆجیستی و هێز بۆ هەرێمەکانی شەڕ دابینبکات، لەو شوێنانەی سوپای پاسداران و میلیشیا هەوادارەکانی لێن.
بەسام هۆشداریدا لە مەترسی هەوڵەکانی سوپای پاسداران بۆ ههیمهنه و کۆنترۆڵکردنی دانیشتوانی سوریا، کە ترسناكیهكهی كهمتر نیه لە دەستێوەردانی راستەوخۆی سهربازی.
روونیشیکردەوە: "ئەم هەوڵە رێدەدات بەوەی سوپای پاسداران بۆ چەند ساڵی دیکەش لە سوریا بمێنێتەوە لەڕێی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێوه کە دڵسۆزییان بۆ پەروەردەیەکی شێواوی ئایینی ههیه کە هزری گەنجە سوریەکان کۆنترۆڵدەکات."
وتی گروپە توندڕەوەکانی وەك "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) میتۆدی هاوشێوەیان بەکارهێناوە بۆئەوەی هەزاران گەنج بۆ دۆزەکەی خۆیان راکێشن.
ههروهها وتی: "هەوڵەکە جیاکاری مەزهەبی لێدەکەوێتەوە لە کۆمەڵگەی سوریدا و دەبێتە کێشە لەبەردەم هەر هەوڵێكدا بۆ هێنانهوهكایهی تهبایی لهنێوان دانیشتواندا."
وتیشی بۆ گەیشتنیان بەو ئامانجە، سوپای پاسداران چوونهتە دەرەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سوریادان و دزەیانکردۆتە ناوچە خێڵەکییەکانەوە لەڕێی ئەو دەزگایانەوە.
وتی لەڕێی ئەو هەوڵە و بەرتیلدانەوە توانیویانه دڵنیابن لە دڵسۆزیی هەندێك لە خێڵەکان.