قاوه‌خانه و نێرگه‌له‌ی سه‌میر ئه‌میس له فه‌لوجه ده‌رگای به‌ڕوی کڕیارەکاندا كردۆته‌وه دوای زیاتر له دوو ساڵ حوكمی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) كه تێیدا گروپه‌كه یاساوڕێسای توندی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا سه‌پاند، له‌وانه قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره‌كێشان. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
بازاڕێكی ره‌نگاوڕه‌نگ بۆ فرۆشتنی سه‌وزه و میوه‌ی وه‌رزی له فه‌لوجه. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
ئه‌بو رائید حه‌لبوسی (چه‌پ)، خاوه‌نی قاوه‌خانه و نێرگه‌له‌ی سه‌میر ئه‌میس له فه‌لوجه، دوكانه‌كه‌ی نۆژهندكردۆتهوه دوای ئه‌وه‌ی زیانی زۆری پێگه‌یشتبوو له‌سه‌رده‌می حوكمی داعشدا و ئێستا دیسان قاوه و چا و نێرگه‌له پێشكه‌ش به موشته‌ریه‌كانی ده‌كات. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
ئه‌ندامانی پۆلیس له خاڵێكی پشكنیندا له یه‌كێك له ده‌روازه‌كانی فه‌لوجه هه‌ر ئۆتۆمبیل و كه‌سێك ده‌پشكنن كه بێته‌ناو شاره‌كه‌وه بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی ئه‌ندامانی داعش. له‌سه‌ر به‌ربه‌ستێكی كۆنكرێت له‌ته‌نیش خاڵی پشكنینه‌كه‌وه نوسراوه: "ئه‌و وڵاته‌ی خۆشمان نه‌وێت، شایسته‌ی نین." [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
تیمێکی كه‌ناس داروپه‌ردو و پاشماوه‌كانی شه‌ڕ له شه‌قامه‌كانی فه‌لوجه راده‌ماڵن. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
سه‌ربازێكی عێراقی پاسه‌وانیی شه‌قامه‌كانی فه‌لوجه ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی شاره‌كه له‌ده‌ست داعش رزگاركرا له حوزه‌یرانی رابردوو و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ستیانكرد بە گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌كانیان. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
كارمه‌ندانی كاره‌با هێڵه‌كانی كاره‌با چاكدهكهنهوه له فه‌لوجه. خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كانی وه‌ك ئاو و تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك خراونهتهوهگهڕ. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
كارمه‌ندانی به‌ڕێوبه‌رێتی په‌روه‌رده و خوێندن په‌رتوكی نوێ وه‌رده‌گرن بۆ ساڵی نوێی خوێندن. منداڵان له خوێندن بێبه‌شكرابوون له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له‌سایه‌ی حوكمی داعشدا. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
خوێندكاره عێراقیه‌كانی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی فه‌لوجه‌ی كچان له وانه‌ی مێژوودا. خوێندكاران، به‌تایبه‌تی كچان، هیچ خوێندنێكی ئه‌وتۆیان وه‌رنه‌ده‌گرت كاتێك داعش حوكمی شاره‌كه‌ی ده‌كرد. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
منداڵانی قوتابخانه‌ی ئه‌سمای سه‌ره‌تایی به‌دڵخۆشیه‌وه به شه‌قامه‌كاندا تێده‌په‌ڕن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا له قوتابخانه‌وه بۆ ماڵه‌وه. [سه‌یف ئه‌حمه‌د\دیارونا]
ئیشه‌ڵڵا فه‌لوجه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ژیانی ئاسایی دوای ئه‌وه‌ی دوو جار باجی لایه‌نگریی دا به‌ڕووی داگیركاری دا و جارێكیش دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش).
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت