له‌وكاته‌وه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له فه‌لوجه ده‌رپه‌ڕێندراوه له مانگی حوزه‌یران، شه‌قامه‌كان پاككراونه‌ته‌وه له پاشماوه‌كانی شه‌ڕ و نزیكه‌ی 19,000 خێزانه ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان، به‌رپرسان به دیارونایان وت.
قایمقامی فه‌لوجه، عیسا سایه‌ر، وتی به‌مه‌به‌ستی كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، دوو ده‌روازه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه كراونه‌ته‌وه له به‌شی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوای ئه‌م شاره‌ی پارێزگای ئه‌نبار.
خێزانه‌كان به‌لێشاو گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو شاره‌كه له‌ڕێی خاڵی پشكنینی سقوره‌وه له به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه و له دووڕیانی سه‌لامه‌وه به‌سه‌ر پردی نوێی جمهوریه‌دا له‌به‌شی خۆرئاوا.
خێزانه ئاواره‌بووه‌كان رێگایان پێدرا بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ته‌قه‌مه‌نیانه پوچه‌ڵكرانه‌وه كه داعش له‌كاتی هه‌ڵهاتنی له شاره‌كه چاندبوونی و ماڵه بۆمبڕێژكراوه‌كانیش پاككرانه‌وه، سایه‌ر وتی.
سایه‌ر به دیارونای وت خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك ئاو و تۆڕی كاره‌بای نیشتمانی له چه‌ند گه‌ڕه‌كێك چاككراونه‌ته‌وه و موه‌لیده تایبه‌ته‌كانیش كه‌وتوونه‌ته‌گه‌ڕ.
وتیشی: "خێزانه‌كان زۆر دڵخۆشبوون به گه‌ڕانه‌وه‌یان دوای ئه‌وه‌ی ناچاركرابوون به ئاواره‌یی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ."
هه‌روه‌ها وتی "ساڵانێكی سه‌خت بوون" بۆ ئه‌وانه‌ی ناچاركرابوون به به‌جێهێشتنی شاره‌كه‌یان و ماڵه‌كانیان به‌هۆی تێرۆریزمه‌وه.
سایه‌ر وتیشی ئه‌و هێزه ئه‌منیانه و لیژنه حكومیه‌كانی چاودێریی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن له‌ڕێی دوو ده‌روازه سه‌ره‌كیه‌كه‌وه، داتابه‌یسێكیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆ پێداچوونه‌وه‌ی دۆكیومه‌نت و ناسنامه‌كانیان.
وتی ده‌سه‌ڵاتیشیان هه‌یه بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی [له‌لایه‌ن یاساوه] داواكراون.
رۆژانی ره‌ش له‌سایه‌ی داعشدا
ئوسامه عه‌لی جومه‌یلی، دانیشتویه‌كی 41 ساڵه‌ی گه‌ڕه‌كی شورته له ناوه‌ندی فه‌لوجه‌دا، وتی كاتێك داعش ده‌ستیگرتبوو به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا، چه‌كداره‌كانی "بوونه هه‌ڕه‌شه بۆ مه‌ده‌نیه‌كان و رێگای ژیانێكی ئاشتیانه‌یان لێگرتن".
جومه‌یلی به دیارونای وت گروپه‌كه ده‌ستیانكرده سه‌پاندنی سزای توندوتیژ وه‌ك بڕینه‌وه‌ی ده‌ستی جگه‌ره‌كێشه‌كان، به‌ردبارانكردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول و قامچیلێدانی ئه‌و پیاوانه‌ی ریشیان نه‌ده‌هێشته‌وه یان جلوبه‌رگی نه‌ریتیی ئیسلامی‌یان نه‌ده‌پۆشی.
وتی: "كاتێك گه‌ڕاینه‌وه بۆ فه‌لوجه، دڵمان زۆر خۆش بوو به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ماڵه‌كانمان دوای دوو ساڵ و نیو له ئاواره‌یی."
وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق كه بریتبوون له سوپا، یه‌كه‌كانی فریاگوزاری و هێزه خێڵه‌كیه‌كان، رۆڵێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان بینی و به باوه‌شی كراوه‌وه پێشوازییان لێكردین. خواردن و ئاویان داینێ له‌كاتی مانه‌وه‌ماندا له ناوه‌ندی پێشوازیكردنی ئاواره‌كان له خاڵی پشكنینی سقور تاكو باجی تایبه‌تیمان پێده‌درا بۆ رێگه‌دانمان به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی شاره‌كه."
هه‌روه‌ها وتی: "كاتێك داعش ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو، هه‌موو شتێك تاریك بوو. هه‌رگیز نامانه‌وێت تێرۆریزم بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كانمان له فه‌لوجه."
جومه‌یلی وتی بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایش له ئاینده‌دا له شاره‌كه و پارێزگاكه‌دا، "ده‌بێت هه‌موو دانیشتوانی ئه‌نبار هاریكاری بكه‌ن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ تێكشكاندنی ئه‌و شانانه‌ی داعش كه له ناوچه‌كانی خۆرئاوای پارێزگاكه ماونه‌ته‌وه و خه‌به‌ر له هه‌ر چالاكیه‌كی گومان‌لێكراو بده‌ن".
دڵخۆشی سه‌ره‌ڕای زیانه‌كان
دانیشتویه‌كی 38 ساڵه‌ی گه‌ڕه‌كی موعه‌لیمینی شاره‌كه، دیانا عوه‌ید محه‌مه‌دی، وتی فه‌لوجه "شاری ئاشتیه و تێرۆریسته‌كان هه‌وڵیاندا خاكه‌كه‌ی پیسبكه‌ن، به‌ڵام پاككرایه‌وه و رزگاركرا له چه‌ته‌كانی داعش".
خاتو دیانا به دیارونای وت: "ئێستا ده‌توانین بچینه‌ناو فه‌لوجه و ماڵه‌كانمانه‌وه. دڵخۆشین سه‌ره‌ڕای ئه‌و زیانه‌ی به شاره‌كه‌مان گه‌یشتووه."
وتیشی له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیدا، داعش رێی له ژنان ده‌گرت تێكه‌ڵ به پیاوان ببن له‌سه‌ر كار و له بازاڕدا و به سه‌ختی جلوبه‌رگێكی سه‌پاندبوو كه بریتی‌بوو له حیجاب و نیقاب و ده‌ستكێش.
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌مه ته‌نانه‌ت سه‌پێندرابوو به‌سه‌ر كچانی گه‌نج و منداڵانیشدا." وتیشی ترس له داعش دامركاوه‌ته‌وه و ژیانی ئاسایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
محه‌مه‌دی وتیشی: "ده‌زگا حكومیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كان خواردن و كۆمه‌كی مرۆییان پێداین، كاتێك چووینه‌ناو فه‌لوجه‌وه. هه‌روه‌ها ئاوی خواردنه‌وه‌شیان دابینكرد بۆمان له وێستگه‌كانی ئاوه‌وه و كاره‌باشیان بۆ دانبینكردین له موه‌لیده‌وه."
وتی: "به‌ڵام پێویستمان به خزمه‌تگوزاریی تریشه وه‌ك كاره‌با له تۆڕی نیشتمانیه‌وه و هیوادارین هه‌وڵه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌موو ئه‌و شتانه چاكبكه‌نه‌وه كه داعش تێكیداون."
ساڵانێكی سه‌خت و تاڵ له تاراوگه‌دا
دانیشتویه‌كی 49 ساڵه‌ی گه‌ڕه‌كی جمهوریه، جاسم عه‌بدوڵا شیمه‌ری، به دیارونای وت: "ئه‌و سێ ساڵه‌ی له به‌غدا به‌سه‌رمان برد سه‌خت و تاڵ بوون."
وتی: "زۆر دڵمان خۆش بوو به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ فه‌لوجه، هه‌رچه‌نده ماڵه‌كه‌م سوتێنرابوو له‌لایه‌ن گروپه تێرۆریستیه‌كه‌وه چونكه كوڕه‌كه‌م ئه‌فسه‌ره له سوپای عێراقدا."
وتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موومان به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر كاركردن و خانوه‌كه‌مان بیناده‌كه‌ینه‌وه و به‌ڕووی تێرۆریزمی چاره‌ڕه‌شدا ده‌وه‌ستینه‌وه و پشتگیری له هێزه‌كانمان ده‌كه‌ین."
شیمه‌ری وتی هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌نبار -- به‌تایبه‌تی فه‌لوجه -- له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئازاردراون و گروپه‌كه كۆمه‌ڵكوژیی دژ به مه‌ده‌نیه بێگوناهه‌كان ئه‌نجامداوه.
وتیشی ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ئه‌نجامدراون بریتین له قامچیلێدانی لاوان و به‌ردبارانكردنی ژنان به به‌هانه‌ی لاوازی وه‌ك كێشانی جگه‌ره و نێرگه‌له، گوێگرتن له مۆسیقا یان به‌كارهێنانی ته‌له‌فۆنی مۆبایل.
هه‌روه‌ها وتی: "به‌ڵام ئێستا ده‌توانین به ئازادی بجوڵێینه‌وه له فه‌لوجه‌دا به‌بێ ترس یان دوودڵی و چێژ له بینینی هاوڕێیان و خزم و ناسیاوان ده‌بینین."
ده‌نگی بۆمب و موشه‌كه‌كان و هێرشه‌كانی داعش له فه‌لوجه شیهاب محه‌مه‌د عانیی 39 ساڵه‌ی ناچاركرد به هه‌ڵهاتن و به‌جێهێشتنی ماڵه‌كه‌ی بۆ زیاتر له دوو ساڵ و نیو "له بارودۆخێكدا كه لانیكه‌م ده‌كرێت به سه‌خت ناوببرێت،" به دیارونای وت.
عانی وتی: "هه‌ڵهاتین بۆ كه‌ركوك و ئه‌مڕۆ ده‌توانین به سه‌لامه‌تی و ئاشتیانه بگه‌ڕێیینه‌وه بۆ شاره‌كه‌مان."
وتیشی زۆر خه‌ڵك گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، له‌وانه فه‌رمانبه‌رانی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان، شۆفێرانی لۆری و تاكسی و كرێكارانی بیناسازی و دوكانه‌كانیش ده‌رگاكانیان كردۆته‌وه به‌بێ ترس له داعش.
هه‌روه‌ها وتی دیسان فه‌لوجه جمه‌ی دێت له خه‌ڵك.