باخچه‌كانی ساوایان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌نبار دیسان پێشوازی له منداڵان ده‌كه‌ن دوای ده‌رپه‌ڕاندنی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، به‌رپرسانی عێراق به دیارونایان وت و ئه‌م ده‌زگایانه‌یان به ده‌روازه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده له‌قه‌ڵه‌مدا.
"دوای رزگاركردنی له‌ده‌ست چه‌ته تێرۆریسته‌كان ، ئه‌نبار ئه‌ركی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بینای قوتابخانه و باخچه‌كانی ساوایانی گشتی و تایبه‌تیی كرده پێشه‌نگی كاره‌كانی،" سه‌رۆكی لیژنه‌ی خوێندن له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار، ئیبتیسام محه‌مه‌د، وتی.
خاتو ئیبتیسام به دیارونای وت: "سه‌دان باخچه‌ی ساوایان ده‌رگاكانیان كردۆته‌وه و پێشوازی له منداڵان ده‌كه‌ن بۆ ئاماده‌كردنیان بۆ خوێندنی سه‌ره‌تایی."
وتی ئه‌م ده‌زگایانه وانه‌ی ساده‌ش ده‌ڵێنه‌وه به ته‌مه‌نه‌كانی نێوان 3 و 6 ساڵان كه یارمه‌تییان ده‌دات تواناییه‌كانی زمانیان په‌ره‌پێبده‌ن و فێری بابه‌تی ساده‌ی زانستی و وێژه‌ییان بكه‌ن.
به‌ڕێوبه‌ری باخچه‌ی ساوایانی ئه‌جیال له ره‌مادی، جینان جاسم دوله‌یمی، وتی باخچه‌ی ساوایان گرنگه بۆ منداڵان له ته‌مه‌نێكی زوودا كه ده‌توانن به‌خێرایی زانیاری وه‌ربگرن به به‌كارهێنانی مێتۆدی خوێندنه‌وه و نوسین.
دوله‌یمی به دیارونای وت بواردهدهن به منداڵان وێنه بكێشن، یاریبكه‌ن، گۆرانی بڵێن و گوزارشت له خۆیان بكه‌ن.
وتی: "زۆر له باخچه‌كانی ساوایان له ئه‌نبار، له‌نێویاندا له ره‌مادی، خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌و منداڵانه‌ش ده‌كه‌ن كه په‌روه‌رده‌ی په‌یوه‌ست به پێداویستی تایبه‌تییان ده‌وێت، له‌پاڵ دابینكردنی خۆراك و ژه‌مه‌خواردنی هاوسه‌نگدا بۆ هاندانی گه‌شه‌كردنیان."
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ خوێندن
سه‌رۆكی لیژنه‌ی چاودێریكردنی باخچه‌كانی ساوایان له به‌ڕێوبه‌رێتی خوێندن له ئه‌نبار، خه‌لیل ساڵح عه‌سافی، وتی: "لیژنه‌كانی چاودێریكردن له بهڕێوبهرێتیهكانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندن له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌نباردا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاركردن بۆ مسۆگه‌ركردنی رێنماییه به‌رده‌وامه‌كان له باخچه‌كانی ساوایان."
عه‌سافی به دیارونای وت باخچه‌كانی ساوایان ده‌روازه‌یه‌كن بۆ خوێندن و په‌روه‌رده.
وتی باخچه‌كانی ساوایان له‌سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا پاسیان بۆ دابینكراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی منداڵان له ماڵه‌وه بۆ قوتابخانه و وتیشی كارمه‌نده‌كانی چاودێرییش له‌گه‌ڵیاندا ده‌بن له پاسه‌كاندا.
هه‌روه‌ها وتی زنجیره‌یه‌ك گه‌شت رێكخراوه بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌چنه باخچه‌كانی ساوایان بۆ ناساندنیان به شارانی تری پارێزگاكه و شوێنه مێژوویی و گه‌شتیارییه‌كانیش.
دانیشتوی شاری فه‌لوجه، ره‌فعه‌ت جوبه‌یر عانی، وتی: "دوو منداڵم هه‌یه له باخچه‌ی ساوایانی ره‌حمه له فه‌لوجه و هه‌موو رۆژێك به شادی ده‌گه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه."
عانی به دیارونای وت: "له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا منداڵه‌كانم گۆشه‌گیربوون و ده‌ترسان له قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خزمانی دوور و ته‌نانه‌ت دراوسێكانیش."
وتی ئێستا زۆر به خۆشحاڵیه‌وه به‌یانیان ده‌چن بۆ باخچه‌ی ساوایان كه بووه‌ته ماڵی دووه‌میان و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیاندا قسه‌ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی له مامۆستاكانیانه‌وه فێرده‌بن.
وتیشی شتی نوێ فێربوون و بوونه‌ته فێرخوازی باشتر، به‌تایبه‌تی كاتێك دێته‌سه‌ر نوسین و حونجهكردنی پیته‌كان.
عانی وتی: "ئه‌مه خوێندكاری نمونه‌یی پێده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ده‌چنه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی."
وتیشی: "منداڵان روبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆریزم بوونه‌ته‌وه و ئازاریان چه‌شتووه به‌ده‌ست بارودۆخی دڵڕه‌قانه‌وه، به‌تایبه‌تی له ئه‌نبار. باخچه‌ی ساوایان رێگایه‌كن بۆ گۆشكردنی به‌هره‌ی لاو و نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست كه ده‌شێت داهێنه‌ر و سه‌ركه‌وتوو بێت."