پۆلیسی ئه‌نبار به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌ندروستی ئه‌نبار به‌مدواییانه هه‌ڵمه‌تێكی خوێنبه‌خشینی دەستپێکرد بۆ پشتگیریكردن له شه‌ڕی دژ به "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) له موسڵ.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌نبار، لیوا هادی كه‌سار رزهیج، وتی: "هێزه ئه‌منیه‌كان، له‌وانه پۆلیسی ناوخۆیی و یه‌كه‌كانی فریاگوزاری له ئه‌نبار، به‌تایبه‌تی له شاری فه‌لوجه، هه‌ڵمه‌تێكی خوێنبه‌خشینیان دەستپێکرد بۆ ئه‌ندامانی هێزه‌كانی عێراق و مه‌ده‌نیه برینداره‌كان له موسڵ."
رزهیج به دیارونای وت: "ئه‌مه وه‌ڵامێكی ئاشكرایه بۆ داعش كه خه‌ڵكی عێراق پێكه‌وه راده‌وه‌ستن وه‌ك یه‌ك نه‌ته‌وه به‌ڕووی ده‌مارگیری و توندڕه‌ویدا."
ئه‌م هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشینه دووڕۆژیه، كه رۆژی 8-9 كانونی یه‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه سازكرا، ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی له ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان و پۆلیسی ناوخۆ و یه‌كه‌كانی فریاگوزاری راكێشا.
دكتۆر ئه‌حمه‌د دوله‌یمی كه له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌لوجه كارده‌كات، وتی: "چه‌ندین خۆبه‌خش هاتن بۆ خوێندان له نه‌خۆشخانه‌كه."
وتی ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی مه‌ده‌نیش هاتن بۆ خوێندان تا قه‌واره‌ی ئه‌و خوێنه زیادبكه‌ن كه پێویستبوو كۆبكرێته‌وه و بنێردرێت بۆ جێگای جیاواز له موسڵ.
خه‌ڵكی عێراق له‌پشت یه‌كن
رزهیج وتی: "ئه‌م هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشینه له ئه‌نبار دواهه‌مین نابێت و هی تری به‌دوادادێت [...] كاتێك پێوستی ده‌بێت به هه‌ر جۆرێكی پشتیوانی له شه‌ڕی دژ به تێرۆریزم له موسڵ و سه‌ڵاحه‌دین یان هه‌ر پارێزگایه‌كی تری عێراق."
وتیشی خه‌ڵكی عێراق له‌پشت یه‌كن و ناتوانرێت لێكبكرێن له‌لایه‌ن "ئایدیۆلۆژیایه‌كی تێرۆریستی و توندڕه‌وه‌وه" كه منداڵ و ژن ده‌كوژێت.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فه‌لوجه، عه‌قید جه‌مال جومه‌یلی، وتی: "هێزه ئه‌منیه‌كان تەنها به‌رپرسیارنین له پاراستنی وڵات، به‌ڵكو له یارمه‌تیدانی بریندارانی مه‌ده‌نیش كه قوربانیی تێرۆریزمن و پێویستیان به خوێن هه‌یه."
جومه‌یلی به دیارونای وت زیاتر له 400 كه‌س له فه‌لوجه خوێنیان به‌خشی و ده‌یانی تریش خوێنیان دا له بنكه سه‌ربازیه‌كانیان له ره‌مادی و فه‌لوجه.
وتیشی: "كارمه‌ندانی پزیشكی چه‌ندین ئه‌مبولانسیان به نوێترین ئامێره‌كانه‌وه نارد تا ئه‌وه مسۆگه‌ربكه‌ن كه له هه‌موو جۆرێك خوێن كۆبكرێته‌وه و بنێردرێت بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ له موسڵ بۆ رزگاركردنی ژیانی مه‌ده‌نیه‌كان و ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منیه‌كان."
هه‌روه‌ها وتی داعش و هه‌موو گروپه تێرۆریستیه‌كانی تریش هه‌وڵده‌ده‌ن تۆوی دوبه‌ره‌كی بچێنن له‌نێو خه‌ڵكی عێراقدا و ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌و و بیانی بڵاوبكه‌نه‌وه.
جومه‌یلی وتی به‌ڵام "ئاستی هۆشیاری و تێگه‌یشتوویی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت سه‌ربازانی هێزه ئه‌منیه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خات كه عێراق یه‌كگرتووه، به خه‌ڵكه‌كه‌ی و خوێنه‌كه‌ی و خاكه‌كه‌یه‌وه."
داعش 'ژیان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌خوازێت ئاژاوه حوكمبكات'
ئه‌ندامێكی فه‌وجی یه‌كی پۆلیسی ئه‌نبار، عه‌مار حه‌مید عه‌لوانی، وتی براكه‌ی سه‌ربازێكی سوپای عێراقه و له به‌ره‌ی خۆرئاوای موسڵ شه‌ڕده‌كات.
عه‌لوانی به دیارونای وت: "ده‌زانین كه داعش بۆمبی ده‌ستكردی دژی چه‌ندین مه‌ده‌نی به‌كارهێناوه و پێویستیان به خوێنی ئێمه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینه‌كانیان و به نوێژهكانیشمان بۆ چاكبوونه‌وه‌یان."
وتیشی: "گروپی تێرۆریستیی داعش [...] بێڕه‌حمانه خه‌ڵك ده‌كوژێت و سه‌ری مه‌ده‌نیه بێتاوانه‌كان ده‌بڕێت و ده‌یانسوتێنێت ئه‌گه‌ر گوێ له مۆسیقا بگرن یان ته‌له‌فۆنی مۆبایڵ به‌كاربهێنن." هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه به‌ڵگه‌ی تاوانكاریی گروپه‌كه‌یه كه ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له‌چنگی هه‌ڵدێن.
عه‌لوانی وتی: "ئه‌م گروپه ژیان ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌خوازێت ئاژاوه و وێرانی حوكمبكات له وڵاته‌كه‌ماندا."
وتیشی: "ئێمه خوێن ده‌به‌خشین بۆ به‌ره‌كانی شه‌ڕ وه‌ك پشتگیرییه‌ك له رزگاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان كه ده‌كوژرێن و ده‌كرێنه ئامانج له‌لایه‌ن موشه‌ك و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی داعشه‌وه."
مه‌جید سهكر زیابی له فه‌وجی شه‌ڕكه‌ری ته‌كتیكیی پۆلیسی ئه‌نبار وتی: "هه‌ڵمه‌تی خوێنبه‌خشین به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی ئاشكرای تێرۆریزمه."
زیابی به دیارونای وت: "زۆرن ئه‌وانه‌ی خوێنیان ده‌به‌خشن بۆ به‌رگری له خاكه‌كه‌یان و خه‌ڵكه‌كه‌یان له هه‌ركوێیه‌ك ئه‌ركیان پێبسپێردرێت، جا له موسڵ بێت یان له ئه‌نبار، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف یان به‌سره."
وتیشی هێزه‌كانی عێراق به‌ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕكردن له هه‌ر به‌شێكی عێراق و پێدانی پشتگیریی سه‌ربازی و جه‌نگاوەری و به‌رزكردنه‌وه‌ی وره له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت.