هێزه‌كانی عێراق چوار چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان ده‌ستگیركرد له ئۆپه‌راسیۆنێكی پێشگیریكردندا له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ، پۆلیسی نه‌ینه‌وا هه‌ینی (5 تهمموز) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌وجی 12ی پۆلیس له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، چوار چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیركرد، یه‌كێكیان له به‌ناو 'دیوانی ئه‌منی'ی داعشدا كاریكردووه."
ناوبراو وتی: "سێ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی تر وه‌ك چه‌كدار له به‌ناو 'دیوانی سه‌ربازان'دا كاریانكردووه له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه."