چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا كه چوار ساڵ پێش ئێستا به‌شداربووه له هێرشی گرووپه‌كه‌دا بۆسه‌ر شه‌نگال له پارێزگای نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا دووشه‌ممه (20 ئاب) رایگه‌یاند.
ده‌زگای دژه‌تاوانی ته‌له‌عفه‌ر شه‌ممه موسته‌فا حه‌مزه موسته‌فا عه‌بد مه‌لای ده‌ستگیركرد، كه به تاوانی په‌یوه‌ندیدار به تیرۆره‌وه داواكرابوو، له گوندی ئیلو له ته‌له‌عفه‌ر، خۆرئاوای موسڵ.
ناوبراو دانی‌نا به‌وه‌دا كه سوێندی وه‌فادری بۆ داعش خواردووه له 25 حوزه‌یران 2014 له مزگه‌وتی نوور له حهسهنكاوی له ناحیه‌ی ته‌له‌عفه‌ر.
هه‌روه‌ها دانیشینا به به‌شداربوونیدا له شه‌ڕه‌كانی دژ به هێزه‌كانی عێراقدا، كه وه‌كو هاوه‌نهاوێژ خزمه‌تیكردووه و هه‌روه‌ها له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شنگالیشدا له 3 ئاب 2014، كه تێیدائێزیدییهكانی رفاندووه‌و كوشتووه و ژنه‌كانیانی وه‌ك كۆیله بردووه.
پلان بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی نه‌ینه‌وا، موقه‌ده‌م مازن ئه‌حمه‌دی، رایگه‌یاند كه ده‌ستگیركردنی عه‌بد مه‌لا به‌شێكه له پلانی فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌ینه‌وا بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌ڵمه‌ته هه‌واڵگرییه‌كان له ته‌واوی به‌ڕێوبه‌رێتی و كه‌تیبه فریاگوزارییه‌كانی پارێزگاكه‌دا.
ناوبراو به دیارونای وت پلانه‌كه به پاڵپشتی وه‌زیری ناوخۆ، قاسم ئه‌عره‌جی و له‌ژێر چاودێریی به‌رپرسی پۆلیسی نه‌ینه‌وادا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری، جێبه‌جێده‌كرێت.
وتی: "له ساتی ده‌ستپێكردنیه‌وه له سه‌ره‌تای شوباتدا، پلانه‌كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینیوه كه راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی له موسڵ و شاره‌كانی دیكه له سه‌رتاسه‌ری پارێزگاكه‌دا."
ئه‌حمه‌دی وتی: "له ته‌واوی حه‌وت مانگی رابردوودا لانیكه‌م 2,000 چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون به پێی سه‌ره‌داوی هه‌واڵگری له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه."
وتیشی: "زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی دهستیگیركراون پێشتر به چه‌ند تاوانێكی جیاواز فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو." هه‌روه‌ها وتی ئه‌وانه خانه‌ی نوسووتیان پێكهێنابوو، له نێو خه‌ڵكی مه‌ده‌نیدا خۆیان حه‌شاردابوو.
وتی رێكاره یاساییه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر له دژی هه‌ر تیرۆریستێكی ده‌ستگیركراو، به وه‌رگرتنی وته‌كانیان و دواتریش ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن بۆ وه‌رگرتنی سزاكانیان.
به‌گوێره‌ی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، پۆلیسی نه‌ینه‌وا له 18 ئاب دوو تیرۆریستی داواكراوی ده‌ستگیركرد كه له "نوسینگه‌ی ئاسایش"ی داعش كاریانكردبوو، له گه‌ڕه‌كی تسعین له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
له 14 ئاب، هه‌شت چه‌كداری دیكه‌ی داعش ده‌ستگیركران له ناوچه‌كانی قودس و تسعین و ئینتیسار له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ.
له هه‌مان رۆژدا پێنج چه‌كداری مێیینه‌ی داعش‌یش دهستیگیركران له گه‌ڕه‌كی ئه‌من له موسڵ.