3 چه‌كداری داعش له‌ موسڵ ده‌ستگیركران

سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) كه‌ له‌گه‌ڵ "نوسینگه‌ی سه‌ربازان"ی گروپه‌كه‌ خزمه‌تیانكردووه‌، له‌ خۆرئاوای موسڵ ده‌ستگیركران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌ممه‌ (16 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.

وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌، لیوا سه‌عد مه‌عه‌ن له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌ینه‌وا گومانلێكراوه‌كانیان ده‌ستگیركرد، كه‌ یه‌كێكیان ددانیناوه‌ به‌وه‌دا كه‌ له‌ به‌ناو كه‌تیبه‌ی ئه‌بو عوبه‌یده‌ بن جه‌راح خزمه‌تیكردووه‌ له‌كاتی داگیركردنی موسڵدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی گومانلێكراوه‌كان له‌ ناوچه‌ی ره‌جم حه‌دید له‌ خۆرئاوای موسڵ ده‌ستگیركران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)