پۆلیسی عێراق شه‌ش چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركرد كه به كۆمه‌كی سوپای عێراق له باشوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ ئه‌نجامدرا، پۆلیسی نه‌ینه‌وا سێشه‌ممه (28 ئایار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی نه‌ینه‌وا، عه‌مید حه‌مه‌د نامیس جبوری به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئاژانسی دژه‌تیرۆریزم و پۆلیس، به پشتیوانیی سوپا، ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی مه‌ترسیداریان ده‌ستگیركرد كه له چه‌ندین هێرشدا له شاری موسڵ و ده‌وروبه‌ری به‌شداربوون."
ناوبراو وتی ده‌ستگیركردنه‌كان له حاوی سه‌له‌مییه، باشوری خۆرئاوای موسڵ، ئه‌نجامدران.
وتی: "پێشتر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ چوار له ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ركرابوو، له‌كاتێكدا دوو كه‌سه‌كه‌ی تر به تۆمه‌تی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستی بێ ئاماده‌بوونی خۆیان سزادران." وتیشی چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان پێ‌گیرا.