رژێمی سوریا پێنجشەممە (7 ئازار) راپۆرتێکی رێکخراوێكی چاودێریی چەکی کیمیایی رەتکردەوە کە بەکارهێنانی کلۆری پشتڕاستکردەوە لەهێرشێكدا بۆسهر شارۆچکەی دومای سوریالە نیسانی 2018، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی هەینی رابردوو رایگەیاند کە "هۆکاری ماقوڵ" هەیە بۆ گومانی بەکارهێنانی چەکی ژەهراوی کە "کلۆری تیشکدهرهوه"ی تێدابووە لە هێرشەکەدا، کە شایەتحاڵان وتیان 43 کەسی کوشتووە.
رایگەیاند دوو بەرمیل بە چەکی کیمیاییەوە دراوە بەنێو ماڵەکانی گەڕەکێكدا لە دوما، کە ئەوکات لەژێردەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندا بوو.
راپۆرتەکە لەسەر بنەمای سەردانێکی لێکۆڵەرانی رێکخراوەکە بوو بۆ دوما.
تیمەکە زیاد لە 100 نمونەی وەرگرت لە حەوت پێگەی شارۆچکەکەوە، کە رژێم بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك مۆڵەتی چوونەناو ئەو شوێنانەی پێنەدان.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه گەیشتۆتە ئەو ئەنجامە لەسەر بنەمای شایەتی "شایەتحاڵان و ئەنجامی شیکاریی نمونەی بایۆتەندروستی و ژینگەیی، لەگەڵ شیکاریی ماددەی ژەهر و موشەکهكان لەلایەن پسپۆڕانەوە".
راپۆرتەکەی هەینی ئەو بانگەشەیەی رژێمی سوریای رەتکردەوە کە گازەکە لە دەزگایەك و ئهمبارێكی چەکی کیمیایی ئۆپۆزسیۆنەوە بڵاوبۆتەوە لە ناوچەکە.
رێکخراوەکە لێکۆڵینەوەی لە چەند هێرشێكی کیمیایی کردووە لە ماوەی هەشت ساڵدا و پێشتر بەکارهێنانی "کلۆر، خەردەل، سارین وهك چەکی کیمیایی" پشتڕاستکردۆتەوە لە حاڵەتەکانی دیکەدا.
پێشتر رێکخراوەکە ئەرکی ئەوە نەبوو کە لایەنی ئەنجامدەر دەستنیشانبکات بەڵام دواتر دەسەڵاتی ئەوەی پێدرا کە لە لایەنی بەرپرسیار بکۆڵێتەوەبۆ هەموو هێرشە کیمیاییەکان لەسوریا لە ساڵی 2014وە.