حكومه‌ته‌كانی سه‌رانسه‌ری جیهان چوارشه‌ممه (27 حوزه‌یران) ده‌نگیاندا به زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی چاودێریكردنی جیهانیی چه‌كی كیمیایی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنێت كه له پشت هێرشه ژههراوییهكانهوهن له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له پۆستێكدا له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نوێنه‌ری به‌ڕیتانیا وتی كه بڕیاری په‌یوه‌ست به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی له كۆنفرانسی لایه‌نه ده‌وڵه‌تیه‌كان به 82 ده‌نگی ئه‌رێ به‌رامبه‌ر 24 ده‌نگی ناڕازی تێپه‌ڕی.
پڕۆژه بڕیاره‌كه تێپه‌ڕی سه‌رباری دژایه‌تیكردنی له‌لایه‌ن روسیا و سوریا و ئێرانه‌وه.
به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا سێشه‌ممه سه‌رپه‌رشتی داوایه‌كیان كرد بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی به زیادكردنی ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نانه بهێنێت كه له پشت هێرشهكانهوهن.
سوریا و روسیا ره‌تیانكرده‌وه گازی ژه‌هراوی و ئه‌و گازانه بهكارهێنرابن كه كار له مێشك ده‌كه‌ن له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا، وتیشیان كه پێویسته هیچ گۆڕانكارییه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییدا روونه‌دات.
له نه‌بوونی میكانیزمێكدا بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت ئه‌م جۆره هێرشانه‌وه‌ن، به‌ریتانیا پڕۆژه‌بڕیارێكی پێشكه‌شكرد كه پێویسته رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌سه‌ڵاتی "به‌رپرسیارێتی خستنه‌ئه‌ستۆی هێرشی چه‌كی كیمیایی" پێبدرێت.
گفتوگۆكان له‌وكاته‌دا هاتنه‌ئاراوه كه پێشبینیده‌كرا رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی راپۆرته‌كانی خۆی ئاشكرابكات دهربارهیهێرشێك كه گومانی به‌كارهێنانی گازی سارین و كلۆرینی لێده‌كرێت له مانگی نیساندا له شاری دومای سوریا..