هه‌واڵه‌كانی عێراق

سارین و کلۆر بەکارهاتوون لە 2 هێرشی سوریادا لە 2017

رێکخراوی چاودێریی چەکی کیمیایی چوارشەممە (13 حوزەیران) رایگەیاند كه‌ گازی سارین و کلۆر بەکارهاتبوون لەدوو هێرشی جیاواز لە گوندی لاتامینە لە باکوری خۆرئاوای سوریا لە ئازاری 2017، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ "زۆر بۆی هەیە سارین بەکارهاتبێت وەك چەکی کیمیایی" لە لاتامینە لە 24 ئازاری 2017.

تیمی دۆزینەوەی راستیه‌كانی رێکخراوەکە "بەو ئاکامە گەیشت کە زۆر ئەگەری هەیە کلۆر بەکارهاتبێت وەك چەکی کیمیایی" لە نەخۆشخانەی لاتامینە و ناوچەکانی دەوروبەری لە 25 ئازاری 2017.

بەڕێوبەری رێکخراوەکە ئەحمەد ئوزومجو ساڵی رابردوو وتی كه‌ پێنج رۆژ دواتر، لە 30 ئازار، لاتامینە رووبەڕووی سێیەمین هێرش بووه‌وە کە تێیدا سارین بەکارهێنرابوو.

هێرشەکەی 24 ئازار بە گازی سارین نزیکەی دوو هەفتە هات پێش هێرشێکی کوشندە بۆسەر گوندی خان شێخونی نزیكی کە زیاد لە 80 کەسی کوشت.

رێکخراوەکە رایگەیاند كه‌ دوایین ده‌ره‌نجامگیرییه‌كان دەربارەی هێرشەکانی 24 و 25 ئازار "لەسەر بنەمای لێدوانی زیاد لە شایەتێك و شیکاریی پزیشکی و نمونەی ژینگەیین".

راشیگەیاند كه‌ زانیارییه‌ زۆره‌كان "پێویستیان بە کاتی زیاتر بوو بۆ ده‌ره‌نجامگیری" و راپۆرتەکە "نێردراوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500