پشکنەرانی جیهانیی چەکی کیمیایی ئامادەکاریدەکەن بۆ دهرهێنانهوهی هەندێك لاشەی قوربانیانی شارۆچکەی دوما له سوریا کە کاردەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی دەنگۆی هێرشێکی چەکی کیمیایی، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (3 ئایار) رایگەیاند.
بەڕێوبەری رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ئەحمەد ئوزمجو، بە رۆژنامەی فاینانشهڵ تایمزی وت کە دەستەی رێکخراوەکە بۆ دۆزینەوەی راستیەکان پێشتر زیاتر لە 100 "نمونەی ژینگەیی" کۆکردۆتەوە لەوکاتەوەی دەستیان بە شوێنەکە گەیشتووە لە باکوری رۆژهەڵاتی دیمەشق لە 21 نیسان.
ئهو ئهركهی رێکخراوەکە بۆ چوون بۆ دوما دەستیپێکرد دوای کۆمەڵکوژییەك لە 7 نیسان کە جیهانی تۆقاند و بووە هۆی هێرشی ئاسمانی تۆڵهسهندنهوه دژی پێگە سەربازیەکانی سوریا .
ئوزومجی وتی بەڵام پشكنهرهكان، وەك هەوڵێك بۆ دۆزینەوەی بەڵگەی زیاتر لەسەر بەکارهێنانی کلۆرین و سارین لە هێرشە کوشندەکەدا، لەئێستادا لەو "رێگایانە دەگەڕێن بۆ هەڵدانەوە و وەرگرتنی هەندێك نمونەی بایۆمێدیکەڵی."
وتیشی: "ئەوە پرۆسەیەکی زۆر هەستیارە. ههربۆیهش زۆر وریان. هەرچەندە شارەزایانمان توانیویانە بەشداریبكهن له هەندێك توێکاریدا لە رابردوودا، ئەمە یەکەمجار دەبێت ئێمە لاشە دهربهێنینهوه."
رێکخراوەکە ئەوەی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستکردەوە کە پشکنەران هەوڵدەدەن توێکاری لەسەر لاشەکان ئەنجامبدەن و دەستەی دۆزینەوەی راستیەکانیش "بەردەوامدەبێت بۆ دۆزینەوەی هەموو رێگاکانی کۆکردنەوەی بەڵگە."