ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا چه‌ند هێرشێكی تۆڵهسێنیان ئه‌نجامدا دژی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سوریا، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دواهه‌مین به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن ئه‌و رژێمه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ینی(13 نیسان) رایگه‌یاند.
له‌كاتێكدا تره‌مپ له كۆشكی سپییه‌وه هێرشه‌كه‌ی راگه‌یاند، راپۆرته‌كان باسیان له كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه كرد له پایته‌ختی سوریادا، كه ئاماژه‌ن بۆ چاپته‌رێكی نوێ له شه‌ڕی ناوخۆی دڕنده‌ی حه‌وت ساڵه‌ی سوریادا.
چه‌ندین ته‌قینه‌وه به‌دوای یه‌كدا بیسترا له كاتژمێری چواری به‌یانیدا و به‌دوایاندا ده‌نگی فڕۆكه له ئاسماندا. دوكه‌ڵ ده‌بینرا له قه‌راغی باكور و خۆرهه‌ڵاتی پایته‌خت به‌رزده‌بووه‌وه.
تره‌مپ له وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی: "ماوه‌یه‌كی كورت له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانمدا به هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا تا هێرشی ورد بكه‌نه‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك ئامانج كه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو به تواناكانی چه‌كی كیمیایی دیكتاتۆری سوریا، به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه."
تره‌مپ وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه چه‌كداره‌كانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا ئێستا به‌رده‌وامه. سوپاسی هه‌ردولایان ده‌كه‌ین."
ده‌رباره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كه گومانده‌كرێت به گازی كوشنده كرابێت بۆسه‌ر دومای ژێرده‌ستی ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، تره‌مپ وتی: "ئه‌م كوشتاره په‌ره‌سه‌ندنێكی گرنگ بوو له هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و رژێمه ترسناكه‌دا بۆ به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی."
"ئه‌و ... هێرشه دایكان و باوكان و ساوایان و منداڵانی خسته ئازار و هه‌ناسه‌بڕكێوه. ئه‌مانه كرده‌وه‌ی مرۆڤ نیین. تاوانی دڕندهیهكن."
'هێرشێكی ئاسمانیی قورس'
ژه‌نه‌راڵێكی باڵای واشنتۆن، ژه‌نه‌راڵ جۆزێف ده‌نفۆرد، به په‌یامنێرانی وت كه هێرشی ورد كرانه‌سه‌ر سێ ئامانج - ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی نزیكی دیمه‌شق، ئهمبارێكی نزیكی و بنكه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی و ئهمبارێكی چه‌كی كیمیاییش له‌نزیكی حومس.
وتیشی موشه‌كه زه‌مین بۆ ئاسمانییه‌كانی سوریا هه‌وڵیاندا وه‌ڵامبده‌نه‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌واڵێكی سه‌ره‌تایی نه‌بوو ده‌رباره‌ی هیچ زیانێك كه به هاوپه‌یمانان كه‌وتبێت.
ئه‌مه‌ش پهرسهندنێكی دیاربوو له به‌كارهێنانی هێزدا به‌به‌روارد به هێرشێكی ئه‌مریكا ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كه تێیدا ته‌نها موشه‌كی كروز به‌كارهێنرا دژی ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك.
ده‌نفۆرد وتی هێزه‌كانی روسیا له سوریا ئاگاداركرابوونه‌وه له‌ڕێی كه‌ناڵه‌كانی "هێوركردنهوهوه" كه فڕۆكه‌كانی وڵاتانی خۆرئاوا دێنه ئاسمانی سوریاوه، به‌ڵام واشنتۆن پێشوه‌خت ئامانجه‌كان و كاتی هێرشه‌كانی ئاشكرانهكردبوو.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جیم ماتیس، وتی هیج هێرشێكی تر له به‌رنامه‌دا نیه، مه‌گه‌ر ئه‌سه‌د دیسان چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێت.
وتی: "ئێمه زۆر ورد و هاوتا بووین، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا هێرشێكی قورسیش بوو."
به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو
تره‌مپ هۆشداریشیدا به روسیا و ئێران كه پشتگیری دیمه‌شقی هاوپه‌یمانیان نه‌كه‌ن.
وتی: "روسیا ده‌بێت بڕیاربدات كه ئایا به‌رده‌وامده‌بێت له‌سه‌ر رۆشتن به‌م رێگا تاریكه‌دا یان دێتهپاڵ نه‌ته‌وه شارستانیخوازهكان وه‌ك هێزێك بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی."
هێرشه‌كان چاوه‌ڕوانكراو بوون له‌وكاته‌وه‌ی وێنه تۆقێنه‌ره‌كان ده‌ركه‌وتن دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما، كه كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی نێوده‌وڵه‌وتی به‌دوادا هات.
توڕه‌بوونی تره‌مپ و سووربوونی هه‌رزوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نساوه، ئێمانۆێل ماكرۆن، دووپاتكرایه‌وه و بڕیاریدا وڵاته‌كه‌ی به‌شداریبكات له وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شدا.
ماكرۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ناتوانین ئه‌وه پهسهندبكهین كه به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ببێته شتێكی ئاسایی."
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێرێزا مه‌ی، به ووریایی زیاتره‌وه مامه‌ڵه‌ی كرد، به‌ڵام تا كاتی هاویشتنی یه‌كه‌م موشه‌كه‌كانی كروز هات، هاوپه‌یمانان یه‌كیانگرت.
مه‌ی، له‌كاتێكدا ئاماژه‌یكرد به هه‌وڵێكی تیرۆركردنی جاسوسێكی روسی له به‌ریتانیا، وتی: "ناتوانین رێبدهین به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی ببێته شتێكی ئاسایی - له‌نێو سوریادا، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی به‌ریتانیا، یان له هه‌ر كوێیه‌كی تر له جیهاندا."
'به‌ڵگه'
له رۆژانی نێوان هێرشه‌كه‌ی سه‌ر دوما و ئه‌م وه‌ڵامه به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، واشنتۆن و مۆسكۆ چه‌ندین جار رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه له به‌یاننامه‌ی دژبه‌یه‌ك و دیبه‌یته‌كاندا له ئه‌مریكا.
روسیا نكوڵی له‌وه كرد كه ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی هیچ رۆڵێكی هه‌بووبێت له‌و هه‌ڵایه‌دا و كۆمه‌ڵێك تیۆری جۆراوجۆری تری خسته‌ڕوو كه كار گه‌شته ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات گوایا به‌ریتانیا ئه‌و سیناریۆیه‌ی دروستكردووه.
له‌وه‌ش زیاتر به‌كرده‌وه، له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، دیپلۆماتانی روسیا ڤیتۆیان به‌كارهێنا دژی پێشنیارێكی ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریا كه ره‌نگ بوو بتوانێت تاوانبار دیاریبكات.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، واشنتۆن و پاریس و له‌نده‌ن سووربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵگرییه‌كانی خۆیان په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌سه‌د راده‌كێشن و رۆژی هه‌ینی وته‌بێژێكی ئه‌مریكا وتی "به‌ڵگه"یان هه‌یه.
هێزی سه‌ربازیی روسیا به‌ڵێنیدابوو وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێك بداته‌وه.
دوای هێرشه‌كان، باڵیۆزی مۆسكۆ له ئه‌مریكا، ئه‌ناتۆلی ئه‌نتۆنۆڤ، وتی: "ئێمه هۆشداریمان دا كه ئه‌و كردانه بێ ده‌رنجام نابن."
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆیۆ گوتێرێس، هه‌ینی هۆشدارییدا به لایه‌نه دژبه‌یه‌كه‌كان دژی "توودبوونی سه‌رتاسه‌ری بارگرژییه سه‌ربازییه‌كان" و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی "رێگریكردن له‌وه‌ی بارودۆخه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچێت".