شەڕی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) "زۆری ماوە تەواوببێت" و توندڕەوان تێکنەشکاون و خۆیان بۆ سهرههڵدانهوه ئامادەکردووە سەرەڕای بنەبڕکردنی مۆڵگهكهیان لە سوریا، فەرماندەیەکی باڵای ئەمەریکا سێشەممە (7 ئازار) وتی.
ژەنەراڵ جۆزێڤ ڤۆتێل، سەرکردەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، بە کۆنگرێسی وت کەمکردنەوەی خاکی ژێردەستی گروپەکە "دەستکەوتێکی سەربازیی زەبەلاحە -- بەڵام شەڕی دژی داعش و توندڕەوانی توندوتوتیژ زۆری ماوە تەواوببێت و ئەرکەکە وەك خۆی ماوەتەوە".
وتی ئەو ئەندامانەی داعش کە لە بهشێك بوون له دوایین پێگهی گروپەکە لە خۆرهەڵاتی سوریا "بەشێوەیەکی گشتی پەشیمان نین، تکێنەکشکاون و توندڕەو ماونەتەوە".
وتیشی: "ئێستاکە پێویستمان بەوەیە هێرشێکی وریایانە بکەینە سەر ئەم رێکخراوە پەرشوبڵاو و بڵاوەپێکراوە."
ڤۆتێل بە لیژنەی خزمەتی سەربازیی کۆنگرێسی وت کە قۆناغی دواتری شەڕ مامەڵەکردنە لەگەڵ سەرکردەکانی داعش و چەکدارەکانیان و ئەوانەش كه ئاسانکارییان بۆ کردن و خۆیان شاردۆتەوە بەڵام هێشتا ههڵگری ئهو ئایدۆلۆژیا توندڕەوەن.
"ئەمە زیاتر وەك ههڵشاخانێكی لێدێت. هێرشی ئاست نزم دەبینین. هێرشی تیرۆرکردن و بۆمبی دەستکرد دەبینین، شتی وەك بۆسهدانان دەبینین كه لەمانەوە سەردەردەهێنن."
ڤۆتێل هۆشداری دا لەوەی سەدان چەکداری بیانیی داعش و خێزانەکانیان لە سوریا گیراون و ئێستا زۆربەیان لەدەستی "هێزەکانی سوریای دیموکرات" (هەسەدە)دان و زۆر مەترسیدارن و داوای لە وڵاتانیان کرد کە چارەسەرێکیان بۆ بدۆزنەوە.
وتی: "بەبڕوای من ئەمە کێشەیەکی جددی ئەم نەوەیەیە و گەر بەباشی چارەسەری نەکرێت ئەوە تۆوی توندڕەوی توندوتیژ دەچێنێت بۆ داهاتوو."