هێزەکانی سوریای دیمورکرات (هەسەدە) شەممە (23 ئازار) کۆتایی فەرمانڕەوایی سەرخاکی نزیکەی پێنج ساڵی گروپی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی راگهیاند لە سوریا و عێراق، دوای دەرکردنی توندترین توندڕەوان لە دوایین بنکەیان لە خۆرهەڵاتی سوریا.
چەکدارێکی هەسەدە ئاڵا زەردەکەیانی لە باغوز هەڵکرد، گوندێکی كهنار رووباری دوورەدەست کە توندڕەوان لە زۆر وڵاتەوە دوایین شەڕی ناكامانهی خۆیان لێ راگەیاند.
سەرکەوتنی هەسەدە دوای ئۆپەراسیۆنێکی شەش مانگەی کوشندە هات دژی دوا مۆڵگهی گروپەکە.
سەرکردەکانی جیهان سەرکەوتنەکەیان وەك ئیمتیازێکی بەرچاوی شەڕی دژی داعش و ئایدۆلۆژیاکەی لەقەڵەمدا، بەڵام هۆشدارییان دا لەوەی ئەو گروپەی زنجیرەیەك هێرشی تیرۆریستی جیهانیی ئەنجامدا هێشتا زۆر دوورە لە شكستەوە.
وتەبێژ مستەفا بالی لە لێداوانێکدا وتی هەسەدە "100 شکستی ناوچەیی" داعشی راگەیاند.
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ستایشی راگەیاندنەکەی کرد بەڵام بەڵێنیدا "بهووریایی" بمێنیتەوە چونکە ئەو هاوپەیمانێتیە سەربازییەی وڵاتەکەی پێشڕەویی دهکرد دژی داعش دهڵێت شهڕهكه "هێشتا زۆری ماوە تەواوببێت".
لە عومهر، کێڵگەیەکی نەوت کە هەسەدە وەك بنکەی هێرش بەکاریهێنا، شهڕڤانان چەکەکانیان دانا و کەوتنە گۆرانی و سەماکردن.
شهڕڤانهكان پەیوەندییانکرد بە بەرپرسانی باڵای کورد و عەرەبی خێڵەکییەوە، لەگەڵ نێردهیهكی باڵای ئەمریکا، بۆ بۆنەیەك کە مۆنومێنتی هاوڕێ شەهیدەکانیانی تێدا ههڵدرایهوه و ئاهەنگی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان گێڕا.