کۆتایی شەڕ دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) مانای "کۆتایی گروپە تیرۆریستییهكه" نییه، پسپۆڕانی عێراقی دووشەممە (25 ئازار) وتیان.
وتیان لەدەستچوونی شارۆچکەی باغوزی سوریا لەلایەن ئەو گروپەوە، کە دوایین خاکی ژێردەستی بوو، شۆکێکی گەورەیە بۆ ئەندامانی داعش، بەڵام "هەڕەشەی تیرۆریستی دەمێنێت".
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) مەرگی 'خەلافەت'ەکەی داعشی راگەیاند رۆژیشەممە، دوای نزیکەی پێنج ساڵ شەڕ دژی توندڕەوان كه کۆتایی بە سەرکەوتن هات لە خۆرهەڵاتی سوریا.
بەڵام ئەو هاوپەیمانێتیە عەرەبی-کوردییە و پشتیوانانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی هۆشدارییاندا لەوەی شەڕەکە زۆری ماوە تەواوبێت.
داعش بوونی ماوە لە بیابانی فراوانی سوریا لەگەڵ شانەی نوستوو لە ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی هێرشی کوشندە لە ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدە.
پسپۆڕی گروپە توندڕەوەکان تۆرێ هامینگ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "لە داهاتوویهكی نزیكدا، دەبینین داعش تەکریز دەخاتە سەر كردهوهی یاخییانه و هێرشی لێدان-و-هەڵاتن لەجیاتی هەوڵی گرتنەوەی خاك" لە سوریا.
پسپۆڕی ستراتیژی، ئەحمەد شەریفی بە دیارونای وت: "ئهو چارەسەره سەربازییهی كۆتایی لە باغوز شۆکێکی گەورەیە بۆ تیرۆریستان و ئاماژەیه بە کۆتایی گروپەکەیان، کە هەموو ئەو خاکەی لەدەستداوە [لە 2014] گرتبووی."
وتی: "شەڕی ئازادکردن لە رەهەندە گشتیەکانیەوە تەواوبووە، لەبەرئەوەی داعش چیتر خاکی بەدەستەوە نەماوە لە سوریا و عێراق."
'شەڕی گەریلای شاراوە'
وتیشی: "بەڵام هاوکات ناتوانین بڵیین گروپەکە تەواوبووە لەبەرئەوەی هەڕەشەی ماوە لەڕێی پاشماوە و شانە نوستووەکانییهوه."
ههروهها وتی: "شکستهێنان بە ئەندامە ماوەکانی ئەرکێکی ئاسان و کورتمەودا نیە." جەختیشیکردەوە لەوەی دوای شکستی، داعش تەرکیز دەخاتە سەر خۆڕێکخستنەوە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی "شەڕی شاراوەی گەریلایی".
بەرپرسان هؤشداریشیان دا لە مەترسی بەردەوامی هەزاران چەکدارانی بیانی دەستبەسەری داعش لە زیندانەکانی هەسەدەدا.
بەرپرسی باڵای پەیوەندیە دەرەکیەکان لە ناوچەی نیمچە-ئۆتۆنۆمی کوردی، عەبدولکەریم عومەر بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هەزاران چەکدارمان لایە، منداڵ و ژن لە 54 وڵاتەوە، جگه لە عێراقی و سوری، کە بارێکی قورسن و مەترسین بۆ ئێمە و بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی."
وتی: "ژمارەکان لە 20 رۆژی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی باغوزدا زۆر زیادیان کرد."
وتەبێژ جیاکار ئەحمەد وتی دەیان چەکداری داعش -- كه زۆربەیان پیاون -- یەکشەممە دەرکەوتن لە تونێلەکاندا و خۆیان رادەستی هەسەدە کرد.
وتی: "ئەوانیدی دەکرێت هێشتا خۆیان لە ناوەوە شاردبێتەوە."
قۆناغێکی نوێی ئاسایش و هەواڵگری
شەریفی وتی: "شەڕکردن دژی گروپەکە ئێستا لە پێکدادانی سەربازییەوە دەگۆڕێت بۆ قۆناغی نوێی کاری ئەمنی و هەواڵگری کە پشت دەبەستێت بە چاودێریكردن و لێووردبوونهوهیان بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو."
وتیشی: "هێزەکانی عێراق پێشڕەوی دهكهن لەمڕووەوە." جەختیشیکردەوە لە رۆڵی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دابینکردنی "کۆمەکی تەواو کاریگەر" کە پاشماوەی تیرۆریستانی لاوازکردووە.
ههروهها وتی: "وازهێنان لەم رۆڵە هەڵەیەکی ستراتیژییە کە دەبێت لەلایەن بڕیاردەرانی عێراقەوە خۆی لێ لابدرێت لەژێر هەر دۆخێکدا بێت لەبەرئەوەی هێشتا پێویستمان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان ههیه."
شەریفی وتی: "بە پاڵپشتیكردن مەبەستمان تەنیا راهێنان و چەکدارکردن نیە، بەڵکو هەماهەنگی زانیاریبهخشین و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیش کە پاشماوەکانی داعش دەکاتە ئامانج."
"بەهۆی بوونی توانای سەربازیی ناتەقلیدییەوە، هاوپەیمانان زانیاری دهدهنه هێزەکانمان دەربارەی حەشارگەکانی دوژمن و یاریدەمان دەدەن لە كردنه ئامانجیان."
وتی: "مامەڵە لەگەڵ ئەو تیرۆریستانە دەکەین کە بڵاوبوونەتەوە بە گروپی بچوك بەنێو ناوچەیەکی جوگرافیی فراواندا بە خاکێکی سروشتی ئاڵۆز و بنەبڕکردنیان پشتدەبەستێت بە بوونی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ چاودێریكردنی ئاسمانی و رادار و ئۆپەراسیۆنی تاکتیکی."
وتیشی: "لە ئێستادا توانامان نیە و بەشێوەیەکی سەرەکی پشت دەبەستین بە کۆمەکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پشتگیریی هەوڵەکانمان بۆ تێکشکاندنی شانە و حەشارگەکانی تیرۆریستان."