هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی سوریای دیموکرات ژنان و منداڵان لەدەست داعش رزگارده‌كه‌ن

هێزەکانی سوریای دیموکرات بە لۆری مەدەنیەکانیان لە دوایین ناوچەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) گواستەوە لە سوریا و هەینی (22 شوبات)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

زیاد لە 40 لۆری کە پیاو و ژن و منداڵیان هەڵگرتبوو ناوچەکەیان جێهێشت رۆژی هەینی و لە دووەمین گواستنەوەی لەو شێوە فراوانەدا لە ماوەی سێ رۆژدا.

کاتێك پرسیاری لێکرا دەربارەی دۆخی دوایین قەڵای داعش، پیاوێكی گەنج وەڵامیدایەوە: "باش نیە."

وتەبێژی هێزەکانی سوریا دیموکرات، عەدنان عەفرین وتی زیاد لە 2,000 کەس بە خەمڵاندن هێشتا لە ناوچەکە ماون و چاوەڕواندەکرێت لۆری زیاتر بیانگوازێتەوە.

وتی هەرکات گواستنەوەکان تەواوبوون، هێزەکانی سوریا دیموکرات دوایین چەکدارانی داعش دەردەکه‌ن لە کەمتر لە کیلۆمەترێکی چوارگۆشە کە هێشتا بەدەستیانەوە ماوە.

وتیشی: "کاتێك مەدەنیەکان رۆیشتن، دەبینین چەند مەدەنی و چەکداری داعش لە ناوەوە ماون و دەیانەوێت چی بکەن. بژاردەیەکیان دەخرێتە بەردەم: شەڕ یان خۆڕادەستکردن."

پێشتر له‌ هەینیدا، وتەبێژی هێزەکانی سوریا دیموکرات، مستەفا بالی وتی بەهیوایە گواستنەوەی مەدنەیەکان تا شەممە تەواوببێت.

هێزەکانی سوریا دیموکرات چوارشەممە 3,000 کەسیان گواستەوە، بەڵام لۆرییەکان پێنجشەممە تاڕادەیەك بەتاڵبوون.

بالی وتی لەڕێی لێکۆڵینەوەوە دەرکەوتووە زۆربەی ئەوانەی چوارشەممە گوێزرانەوە بیانی بوون.

وتیشی: "زۆرینەیان عێراقی و خەڵكی وڵاتانی سۆڤێتی پێشوون، بەڵام ئەوروپیشیان لەنێودایە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500