روسیا و چین هه‌لێكیان له‌ده‌ستدا سێشه‌ممه (20 تشرینی دووه‌م) بۆ وه‌ستاندنی چاودێریی هێزه تازه‌كان بۆ چه‌كی كیمیایی بۆ ئاشكراكردنی بكه‌رانی هێرشه‌كانی هاوشێوه‌ی له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ده‌نگیدا دژبه هه‌وڵێكی مۆسكۆ و په‌كین بۆ تهحهداكردنیبڕیارێك له حوزه‌یران بۆ پێدانی ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به كۆمه‌ڵه‌كه بۆ ئاشكراكردنی ناوی ئه‌وانه‌ی له پشت هێرشه كیمیاییهكانهوهن.
نوێنه‌ری به‌ریتانیا له رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام به 80 به‌رامبه‌ر 30 ده‌نگیاندا دژی پلانه‌كه‌ی روسیا و چین، له تویتێكدا نوسی: "زۆرینه له دژی هه‌وڵی لاوازكردنی بڕیاره مێژووییه‌كه‌ی حوزهیراندان."
وڵاتانی ئه‌ندام بڕیارێكی سه‌ختیان دا له حوزه‌یراندا بۆ یه‌كه‌مجار، بۆ رێگه‌دان به رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ ناوهێنانی ئه‌وانه‌ی له‌پشت هێرشهكانهوهن. پێشتر، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی پشتڕاستبكاتهوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كێ به‌كاریهێناوه.
به‌ڵام مۆسكۆ و په‌كین له كۆتاخولهكهكاندا پێشنیارێكیان كرد له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی بۆ دانانی "لیستێكی كراوه بۆ گروپی لێكۆڵه‌ره‌كان" بۆ ئه‌ركه نوێكه‌ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی پێشئه‌وه‌ی هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه ده‌ستپێبكات.
ئێران و سوریا له‌وانه بوون كه پشتگیریی جووڵه‌كه‌ی روسیا-چینیان كرد.
رژێمی سوریا رهتیكردۆتهوهگازی ژه‌هراوی به‌كارهێنابێت له چه‌ندین شوێندا له چه‌ند ساڵی رابردوودا.
وڵاتانی ئه‌ندام دواتر ده‌نگده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بودجه‌ی 2019ی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی په‌سه‌ندبكه‌ن -- جووڵه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن روسیا و ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی دژی یارمه‌تییه‌كان له بودجه‌ی هێزه تازه راسپێدراوهكان.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی، بودجه‌ی رێكخراوه‌كه به‌بێ ده‌نگدان په‌سه‌ندكراوه.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایده‌گه‌یێنێت كه ئامانجێتی له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا تیمێك پێبكێهێنێت كه بتوانێت ناوی ئه‌نجامده‌رانی هه‌موو هێرشه كیمیاییه‌كانی سوریا ئاشكرابكات له 2013ه‌وه.
رێگه‌شیان پێده‌درێت په‌نجه بخه‌نه‌سه‌ر هێرشی دیكه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه داوای لهبكرێت كه رووداوه‌كه‌یان لێ رووده‌دات.