تیمێكی نوێی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌كه كیمیاییه‌كان ده‌ستیانكردووه به كاركردن بۆ ئاشكراكردنی ئه‌نجامده‌رانی پشت هێرشه گوماناوییه‌كانی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ینی (28 حوزه‌یران) رایگه‌یاند.
نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییدا ساڵێك پێش ئێستا رازیبوون به پێدانی ده‌سه‌ڵاتی نوێ به تیمی چاودێران بۆ ئاشكراكردنی بكه‌ران.
پێشتر رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بوو ئه‌وه دیاریبكات كه ئایا چه‌كی كیمیایی به‌كارهاتووه یان نا، به‌بێ ئه‌وه‌ی بكه‌رانی هێرشه‌كه ئاشكرابكه‌ن.
سوریا پێشتر رێگریی كردبوو له سه‌رۆكی تیمی ئاشكاردن و لێكۆڵینه‌وه‌كه، به‌ڵام مۆسكۆ و دیمه‌شق رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییان تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی بووه‌ته "سیاسی"، كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له لاهایه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، فێرناندۆ ئاریاس، له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه دووشه‌ممه بڵاوبووه‌وه، به نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تانی راگه‌یاند كه تیمه‌كه "ده‌ستیانكردووه به كاردن له ئاشكراكردنی به‌كارهێنه‌رانی چه‌كی كیمیاییدا له كۆماری عه‌ره‌بیی سوریا".
ناوبراو وتی تیمه‌كه "لێكۆڵینه‌وه‌ده‌كات و ڕاپۆرت ئاماده‌ده‌كات ده‌رباره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌و چه‌كه كیمیاییانهوه" كه پێشتر به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن تیمی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییه‌وه ئاشكراكرا.
ئاریاس هیچ ورده‌كارییه‌كی نه‌دركاند ده‌رباره‌ی چالاكییه سه‌ره‌تاییه‌كانی تیمه‌كه یان ئه‌و رووداوانه‌ی سه‌ره‌تا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. تیمه‌كه ده‌توانێت لێكۆڵینه‌وه بكات له‌و هێرشانی هه‌ر له 2013ه‌وه ئه‌نجامدراون.
ناوبراو وتی تیمه "بچووك به‌ڵام بوێرهكه" له 9 بۆ 10 ئه‌ندام پێكدێت.