نوێنه‌ری ماوه‌به‌سه‌رچووی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ستافان دی میستو‌را له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره باڵاكانی سوریا له دیمه‌شق كۆبووه‌وه چوارشه‌ممه (24 تشرینی یه‌كه‌م) بۆ پێشخستنی پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی دوای شه‌ڕ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایانگه‌یاند.
دی میستو‌را هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه له‌كۆتایی تشرینی یه‌كه‌مدا ده‌ستله‌كارده‌كێشێته‌وه، به‌ڵام وتی پێش ئه‌وه سه‌ردانی پایته‌ختی سوریا ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی رژێم له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نێكی ده‌ستوور كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پشتگیریده‌كرێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ناوبراو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه، وه‌لید موالیم، كۆبووه‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو رووبدات.
دی میستو‌را وتی: "ئێمه گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕایه‌كی چڕ و راستگۆیانه‌مان كرد ده‌رباره‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌ستووره‌كه و پرۆسه‌ی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی."
دی میستو‌را پێشتر هیوای خواستبوو كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی به ده‌ستووره‌كه‌دا ده‌چێته‌وه پێش پاییز ئاماده‌بێت، به‌ڵام كاتێكی زیاتری پێچوو وه‌ك له‌وه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرا.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێكبێت له 150 ئه‌ندام: 50 ئه‌ندامیان له‌لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، 50 له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن و 50كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن دی میستوراوه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی رژێمی سوریا قسه‌ی له‌سه‌ر پشكه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، كه پێكدێت له نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ركرده ئایینی و خێڵه‌كیه‌كان و لێكۆڵه‌ران و ژنان.
رژێم هه‌روه‌ها پێداگیركردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه ته‌نها "گفتوگۆ"بكات له‌سه‌ر بارودۆخی ئێستا، له‌كاتێكدا گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان گۆڕانكاریی قووڵتریان ده‌وێت.