نوێنه‌رانی حكومه‌تی سوریا سێشه‌ممه (5 كانوونی یه‌كه‌م) و چوارشه‌ممه له دیمه‌شق ده‌مێننه‌وه و به‌شداریناكه‌ن له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئاشتیدا له جنێڤ كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوێنه‌ره‌كان رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌كه رۆژی شه‌ممه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "شانده‌كه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ناچێت بۆ جنێڤ و بڕیاری كۆتاییش [له‌باره‌ی به‌شداریكردنه‌وه] هێشتا نه‌دراوه."
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌شته‌مین گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتی له جنێف ده‌ستیپێكرد به ئامانجی كۆتاییهێنان به جه‌نگی سوریا كه خه‌ریكه پێده‌نێته حه‌وته‌م ساڵه‌وه.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی میستو‌را، كه‌مێك دوای ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان رایگه‌یاند كه گفتوگۆكان بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیكه درێژدهكرێنهوه.
گفتوگۆ و دانوستانه‌كان له كۆتایی هه‌فته‌دا وه‌ستێندرابوون، به‌ڵام چاوهڕواندهكرا هه‌ردوولا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ جنێڤ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان كه پێشتر بڕیاردرابوو رۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجامبدرێت.
به‌ڵام به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن، كه نزیكه له حكومه‌تی سوریاوه، شانده‌كه‌ی حكومه‌ت له دیمه‌شق بووه و چاوه‌ڕوانناكرێت رۆژی سێشه‌ممه یان چوارشه‌ممه دیمه‌شق به‌جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند كه بانگێشتنامه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ گفتوگۆكان "هێشتا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی سوریاوه".
هاوكات، شاندی ئۆپۆزسیۆن له گفتوگۆكاندا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی شانده‌كه ناسر حه‌ریری گه‌یشتۆته جنێڤ و پاشنیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ دی میستو‌را كۆده‌بێته‌وه.