وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئێران و روسیا و توركیا هه‌فته‌ی داهاتوو له كازاخستان كۆده‌بنه‌وه له‌كاتێكدا سێ وڵاته‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌نگاوبنێن بۆ ئاماده‌كردنی پلانێك بۆ كۆتاییپێهێنانی شه‌ڕی سوریا كه نزیكه‌ی حه‌وت ساڵه به‌رده‌وامه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (6 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان رایگه‌یاند بڕیاره سه‌ره‌كیترین دیپلۆماتكارانی روسیا و ئێرانی هاوپه‌یمانی رژێم و توركیای پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆن 16 ئازار كۆببنه‌وه له ئه‌ستانه‌ی پایته‌خت "به بێ چاودێران یان لایه‌نه‌كانی سوریا."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا، ستافان دی میستو‌را، بۆ كۆبوونه‌وه‌كه بانگێشتدهكرێت.
گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی سوریا له ئه‌ستانه، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی شاندی دانوستانكارانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن به‌شداربوون، له‌گه‌ڵ سێ به‌ڵێنده‌ره‌كانیش، له كانوونی دووه‌می 2017 ده‌ستیپێكرد. گفتوگۆكان به هاوته‌ریبی به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌گه‌ڵ ئه‌و دانوستانانه‌دا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه پاڵپشتیده‌كرێن له جنێڤ.