ئۆپۆزسیۆنی سوریا بهشداریدهكات له گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتیدا كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه رێكده‌خرێت له ڤیه‌ننا، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئۆپۆزسیۆن سێشه‌ممه (16 كانوونی دووه‌م) رایگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كۆمسیۆنی دانوستانی سوری (SNC) رایگه‌یاند كه ئۆپۆزسیۆن بهشداریدهكات له گه‌ڕێكی نوێی دانوستانه‌كاندا، كه بریتین له "گفتوگۆكانی جنێف، به‌ڵام له ڤیه‌ننا ئه‌نجامده‌درێن"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه به‌رواری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان هێشتا به فه‌رمی دیارینه‌كراوه.
دواهه‌مین گه‌ڕی گفتوگۆكانی سوریا به پشتیوانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێف له ناوه‌ڕاستی كانوونی یه‌كه‌مدا كۆتاییپێهات. چاوهڕواندهكرا گفتوگۆكان له 21 كانوونی دووه‌م له سویسرا ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ره‌تیكرده‌وه قسه‌بكات له‌سه‌ر گۆڕینی شوێن و به‌رواری گه‌ڕی گفتۆگۆ تازه‌كان.
تا ئێستا چه‌ندین رێگه‌چاره‌ی دیپلۆماسی شكستیانهێناوه له چاره‌سه‌ركردنی جه‌نگی سوریادا.
روسیا، هاوپه‌یمانێكی دڵسۆزی رژێمی سوریا، رایگه‌یاند كه كۆنگره‌یه‌كی ئاشتی له 29 و 30 كانوونی دووه‌م له هاوینه‌هه‌واری سۆچی له‌سه‌ر ده‌ریای ره‌ش رێكده‌خات.
به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئێرانی هاوپه‌یمانی رژێم و توركیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن، كۆنگره‌كه ئامانجێتی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سوریای دوای جه‌نگ دابنێت.
كۆمسیۆنی دانوستانی سوریا راینه‌گه‌یاند كه به‌شداریی له‌و گفتوگۆیانه‌دا ده‌كات، به‌ڵام چه‌ندین لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی سوری ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه سۆچییان ره‌تكرده‌وه له كانوونی یه‌كه‌مدا.