نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا سێشه‌ممه (19 كانوونی یه‌كه‌م) داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كرد یارمه‌تیده‌ر بێت له شكاندنی بهبنبهستگهیشتن له گفتوگۆكانی ئاشتیدا به پێدانی چه‌ند بیرۆكه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی ده‌ستوورێكی نوێ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ستافان دی میستو‌را به ئهنجوومهنهكهی وت كه "هه‌لێكی زێڕین" بۆ به‌ره‌وپێشچوون له به‌ده‌ستهێنانی رێكه‌وتنێكدا له‌سه‌ر ئاشتی له‌ده‌ستچوو له دواهه‌مین گه‌ڕی گفتوگۆكاندا كه هه‌فته‌ی رابردوو له جنێف كۆتاییپێهات.
نوێنه‌ره‌كه وتی: "باوه‌ڕموایه كاتی ئه‌وه هاتووه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به دیاریكراوی هاوكاری پێشكه‌شبكات ده‌رباره‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان."
ناوبراو به ئهنجوومهنهكهی وت: "له‌به‌رئه‌وه‌ی بیستومانه و قسه‌مانكردووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردن و نه‌مانتوانیوه له گه‌ڕی گفتوگۆكانی نێوخۆی سوریادا هه‌ردوولای تێدا بهشداربكهین، رێگه‌مبده‌ن بتانهێنمه ناو باسه‌كه‌وه."
دی میستو‌را وتی پێشنیاره‌كان ده‌رباره‌ی ده‌ستوور و هه‌ڵبژاردنه‌كان له داهاتوودا "هانی گفتوگۆی فروانتر ده‌ده‌ن".