نوێنه‌ره تازه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا ده‌ستیكرد به یه‌كه‌م گه‌شتی خۆی بۆ دیمه‌شق سێشه‌ممه (15 كانوونی دووه‌م)، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ركی رزگاركردنی گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتی له لێواری مه‌رگدا و گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و شوێنه‌ی كه سێ هاوپیشه‌كانی پێشووی تێیاندا شكستیانهێنا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
گێیر پێدێرسنی نه‌رویجی، كه جێگه‌ی ستافان دی میستو‌را ده‌گرێته‌وه، چواره‌مین دانوستانكاره كه وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا دیاریبكرێت له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ له 2011 ده‌ستیپێكرد.
دیپلۆماتكاره بهئهزموونهكه، 63، بینراوه كه چووه‌ته ناو هۆتێلێكی دیمه‌شقه‌وه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكان كۆببێته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی فه‌رمیی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پێدێرسن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رایگه‌یاند كه "چاو‌ڕێی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مداره لێره".
به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د لێدوانی خۆیان دا ده‌رباره‌ی نوێنه‌ره تازه‌كه كه‌مێك دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستنیشانكردنی له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا بڵاوكرایه‌وه.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، فه‌یسه‌ڵ میقداد به رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی وت: "سوریا ههماههنگیدهكات له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره تازه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گێیر پێدێرسن، ئه‌گه‌ر شێوازه‌كانی هاوپیشه‌كانی پێشوتری به‌كارنه‌هێنێت."
پێدێرسن هیچ لێدوانێكی بۆ رای گشتی نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌ركه‌كه‌ی و تا ئێستاش نادیاره كه ئامانجی چی ده‌بێ.
دی مستورا، كه له تشرینی یه‌كه‌مدا رایگه‌یاند ده‌ستله‌كار دهكێشتهوه به "هۆكاری ته‌واو كه‌سی"، كۆتایی به ئه‌ركه چوار ساڵهییهكهی هێنا به هه‌وڵێكی نه‌زۆك بۆ دروستكردنی كۆمیته‌یه‌ك بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی پاش شه‌ڕ بۆ سوریا.