كازاخستان سێشه‌ممه (16 نیسان) رایگه‌یاند كه گفتوگۆی نوێ ده‌رباره‌ی سوریا رێكده‌خات له به‌رواری 25 و 26 نیسان، به‌پشتیوانی ئێران و روسیا و توركیا له‌كاتێكدا چاویان له‌سه‌ر كۆتایی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌یه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كازاخستان رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت وه‌فدی دانوستانكارانی رژێمی سوریا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه چه‌كداره‌كانیش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی سێ وڵاتی دڵنیاییده‌ر به‌شداریبكه‌ن.
راشیگه‌یاند كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌رده‌ن وه‌ك چاو‌دێر به‌شداریده‌كه‌ن.
بارودۆخی ئیدلیب له‌سه‌ر ئه‌جه‌ندای گفتوگۆكان ده‌بێت، هه‌روه‌ها "ره‌وشه‌كان بۆ بونیادنانی متمانه" و دابه‌شكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
ئه‌م گه‌ڕی گفتوگۆیانه له ئه‌ستانه یه‌كه‌مین جار ده‌بێت بۆ نوێنه‌ری تازه دیاریكراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا، گێیر پێده‌رسن، كه جێگه‌ی ستێفان دی مه‌ستورای گرته‌وه له كانونی یه‌كه‌م.
پێده‌رسن وتی گفتوگۆكانی یه‌كشه‌ممه‌ی دیمه‌شق له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، وه‌لید موعه‌لیم، كه بابه‌تی سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بوو، زۆر "گرنگ" بوو.
مانگی رابردوو پایته‌ختی كازاخستان ناوی خۆی له ئه‌ستانه‌وه گۆڕی بۆ نور سوڵتان، هه‌رچه‌نده ناوه كۆنه‌كه هێشتا بۆ گه‌ڕی گفتوگۆكان به‌كارده‌هێنرێت.