نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سوریا سێشه‌ممه (9 تهمموز) گه‌یشته دیمه‌شق بۆ ده‌ستپێكردنی گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆ ده‌رباره‌ی لیژنه‌یه‌كی ده‌ستور بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیی راوهستێنراو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌ردانه‌كه‌ی گێر پێده‌رسن، كه ده‌كاته چواره‌مین سه‌ردانی له كانونی دووه‌مه‌وه، دوای ئه‌وه دێت كه رژێمی سوریا و روسیا بۆردومانێكی تووندی ناوچه‌ی ئیدلیبیان كرد.
پێده‌رسن له پۆستێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وتی: "هیوادارم پرۆسه‌ی سیاسی به‌هۆی لیژنه دهستورییهكهوه به‌ره‌وپێشه‌وه ببه‌ین وه‌ك ده‌ستپێكێك، رێگهچارهیهكیش بۆ كۆتاییپێهێنانی تووندووتیژییهكهی ئیدلیب بدۆزینه‌وه."
نێرده‌ی پێشوو، ستافان دی میستو‌را، به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی دوای ته‌واوكردنی چوار ساڵ له پۆسته‌كه‌ی ته‌واوبوو كه به هه‌وڵێكی نه‌زۆكانه كۆتاییهات، ئه‌ویش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بوو بۆ ئاماده‌كردنی ده‌ستوورێكی دوای شه‌ڕ.
رژێم ده‌یه‌وێت گۆڕانكاری له ده‌ستوری ئێستادا بكات، له‌كاتێكدا ئۆپۆزسیۆن داوای دانانی ده‌ستورێكی نوێ ده‌كات.
لیژنه‌كه پێكدێت له 150 ئه‌ندام، 50 كه‌سیان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و 50 كه‌سیان له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه و 50 كه‌سه‌كه‌ی تریش له‌لایه‌ن نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
میدیای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه بڕیاره چوارشه‌ممه پێده‌رسن چاویبكهوێت به به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه.
پێده‌رسن وتیشی هیواداره له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، "كاربكات له‌سه‌ر گیراو و رفێنراو و بێسه‌روشوێنه‌كان" له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی تووندووتیژییهكهوه.