نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داواكارییه‌كی "به‌په‌له و گرنگ"ی بڵاوكرده‌وه پێنجشه‌ممه (31 ئایار) بۆ به‌خشینی بودجه‌ی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ككردن به ئاواره سورییه‌كان كه له‌ئێستادا چوار له‌سه‌ر پێنجی کەمترە لە سەرجەمی ئه‌و بودجەیه‌ی پێویسته بۆ ئەمساڵ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، ئه‌مین عه‌واد، وتی: "ژمێریارییه‌كه زۆر روون و ئاسانه -- ئێمه داوای 5.6 ملیار دۆلارمان كرد" بۆ 2018. "ئێمه له مانگی ئایارداین و تائێستا له سه‌دا 20ی ئه‌م بودجه‌یه‌مان هه‌یه."
به‌رپرسی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری ئاواره‌كان وتی به‌رنامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه حكومییه‌كان كه پاڵپشتی ئاواره‌كان ده‌كه‌ن "خه‌ریكه بودجه‌ی ته‌رخانكراویان بۆ هاوكاریكردن پێنه‌مێنێت".
به‌رپرسه‌كه وتی به‌خشه‌ران له كۆنفرانسێكی مانگی نیساندا له برۆكسل به‌ڵێنیاندا به به‌خشینی 4.4 ملیار دۆلارێك بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی شه‌ڕ زیانی پێگه‌یاندوون، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه هێشتا ماویه‌تی بگات.