پێشبینیده‌كرێت به‌خشه‌ره نێوده‌ڵه‌تییه‌كان 4.4 ملیار دۆلار بۆ هاوكاریی خه‌ڵكی سوری بده‌ن له كۆنفرانسی برۆكسل، چوارشه‌ممه (25 نیسان)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری نوسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی هاوكارییه مرۆییه‌كان، مارك لۆوكۆك وتی: "پێموایه له كۆتایی رۆژه‌كه‌دا گوێبیستی به‌ڵێنی به‌خشینی 4.4 ملیار دۆلاره‌كه ده‌بین بۆ 2018."
لۆوكوك وتی: "ده‌مه‌وێت به تایبه‌تی سوپاسی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا بكه‌م كه به بڕێكی زۆر به‌شداربوون له به‌خشینه‌كه‌دا."
به‌خشینی 3.3 ملیار دۆلار بۆ 2019 و دواتریش پێشبینیكران له كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه پێكدێت له 80 وڵات و گروپی هاوكاری و ئاژانسه‌كان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت پاره‌كه پێویسته بۆ كاری مرۆیی له ناو سوریادا و بۆ پشتگیریكردنی په‌نابه‌ران له وڵاته‌كانی ده‌وروبه‌ریدا.
به‌رپرسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشتر به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندبوو كه هیواداره 8 ملیار دۆلار ببه‌خشرێت.