ژماره‌ی ئاواره تۆماركراوه‌كانی سوریا له لوبنان كه‌مبۆته‌وه بۆ ژێر یه‌ك ملیۆن بۆ یه‌كه‌مین جار له ساڵی 2014ه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێ شه‌ممه (26 كانوونی یه‌كه‌م) به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند.
كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كان له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌مدا 997,905 ئاواره‌ی سووریی ژماردووه، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن و له لوبنان تۆماركراون.
وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاواره‌كان، لیزا ئه‌بو خالید، وتی: "ژماره‌كه گه‌یشتبووه یه‌ك ملیۆن له نیسانی 2014دا، ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ ژێر یه‌ك ملیۆن."
ئه‌بو خالید وتی ژماره‌كان كه‌مده‌بنه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاوارانه له وڵاتانی سێیه‌م نیشته‌جێببوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان له سوریا، یان به هۆی ئه‌وه‌ی كه مردوون.
له 2011ه‌وه تا ئه‌یلولی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 49,000 سووری لوبنانیان به‌جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شێك له به‌رنامه‌ی دووباره نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتانی سێیه‌م، كه پێكدێن له ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كان و سوید و فه‌ره‌نسا.
ئه‌وانی دیكه خۆیان به‌جێیانهێشتووه و رێگه‌ی ترسناكی ده‌ریا ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئه‌وروپا.
ئه‌بو خالید وتی: "ناتوانین به فه‌رمی رایبگه‌یێنین چه‌ند كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوریا. ئه‌وان پێمانناڵێن، به‌ڵام ده‌زانین كه ژماره‌كه چه‌ند هه‌زارێكه له ساڵی 2017دا."
ناوبراو وتیشی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رزانه به ژماره‌كانی خۆیدا ده‌چێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت كێ له لوبنان ماوه‌ته‌وه و چ جۆره هاوكارییه‌كیان پێویسته.