نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووشه‌ممه (10 ئه‌یلول) رایگه‌یاند كه توندوتیژی له باكوری خۆرئاوای سوریا به‌ته‌نها له‌م مانگه‌دا بۆته‌هۆی ئاواره‌كردنی 30,000 كه‌س و هۆشداریی ئه‌وه‌شی دا كه ئه‌و هێرشه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌شێت "خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی" ئه‌م سه‌ده‌یه بخوڵقێنێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
پارێزگای ئیدلیب و ناوچه گوندنشینه‌كانی ده‌وروبه‌ری گه‌وره‌ترین ناوچه پێكده‌هێنین كه هێشتا له‌ژێرده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادان.
سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌د ئێستا چاوی له‌سه‌ر ئیدلیبه و هێزه‌كانیشی ده‌ستیانكردووه به بۆردومانكردنی پارێزگا پڕدانیشتوانه‌كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه.
ئاژانسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 30,452 كه‌س له‌ناو ئیدلیب و به‌شێك له ناوچه‌كانی پارێزگای حه‌ما ئاواره‌بكات له‌نێوان 1 بۆ 9 ئه‌یلول.
وته‌بێژی ئاژانسه‌كه، ده‌یڤد سوانسن وتی: "ئێمه به‌قووڵی نیگه‌رانین له زیادبوونی ئاستی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌مانه، كه بۆته‌هۆی ئاواره‌بوونی زیاتر له 30,000 كه‌س له ناوچه‌كه. ئێمه زۆر به‌ووردی چاودێریی ئه‌مه ده‌كه‌ین."
زۆربه‌ی كه‌س به‌خێرایی هه‌ڵهاتوون بۆ سنووری توركیا له باكوری سوریاوه، كه كه‌متر له نیوه‌یان په‌ناده‌به‌ن بۆ كه‌مپی ئاواره‌كان و ئه‌وانی دیكه له‌گه‌ڵ خێزانه ناوخۆییه‌كان ده‌ژین یان شووقه به‌كرێده‌گرن.
په‌یامنێرێكی ئاژانسی فرانس پرێس له ئیدلیب ده‌یان خێزانی ئاواره‌ی بینیوه كه به‌ره‌و سنووره‌كه رۆیشتوون له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا بۆ رزگاربوون له بۆمبارانه‌كان له شوێنانی تر.
دووشه‌ممه، له‌سه‌ر ئه‌و شاڕێگه‌یه‌ی به‌نێو پارێزگاكه‌دا تێده‌په‌ڕێت، كۆمه‌ڵێك پیاوی ماتۆڕسوار به‌ره‌وه باكور رۆیشتن له‌كاتێكدا منداڵه‌كانیان به‌پێ رێیانده‌كرد و شوانیی ده‌یان سه‌رمه‌ڕیان ده‌كرد.
سه‌رۆكی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، مارك لۆوكۆك دووشه‌ممه داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی پێشكه‌شكرد، كه تێیدا هاتووه "ده‌بێت چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بۆئه‌وه‌ی له دوو مانگی داهاتوودا خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی روونه‌دات، به زۆرترین ژماره‌ی قوربانیان له سه‌ده‌ی 21دا".