رێکخراوی پزیشکانی بێسنوور چوارشەممە (23 ئایار) داوای لە رژێمی سوریا کرد کە سیاسەتی قەدەغەکردنی حەوت ساڵەی لەسەر کۆمەکی تەندروستی هەڵگرێت و تکایەکی خێرای کرد تا بتوانێت خەڵکی بریندار ببینێت لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
لە 2011وە، رێکخراوەکە چەندینجار مۆڵەتی پێنەدراوە بۆ کارکردن لە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمدا، بەڵام لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا کاریکردووە.
چوارشەممە، یەکەمین سکاڵانامەی ئاشکرای کرد بۆ رژێم تا بتوانێت دەستی بەوانە بگات کە پێویستیان به كۆمهكه، جا لەهەر کوێیەك بن.
بەڕێوبەری گشتیی پزیشکانی بێسنوور، ماینی نیکۆلای وتی: "کارەکانمان تەنیا پەیوەستە بە پێویستیەکانی نەخۆشەکانەوە، نەك سیاسەتی شهڕ."
وتی: "دەتوانین لە چەند رۆژێکدا دەستبەکاربین و دەتوانین زۆر رۆڵێکی بەسوودمان هەبێت هاوشانی رێكخراوه تەندروستییه سوری و نێودەوڵەتیهكانی تر."